داوایەکی بەپەلە بۆ سەلامەتی لە قەزای ئامێدی مامۆستایەکی ئایینی لە گوندێکی ئامێدی داوای لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان لە چوونە مزگەوت بەدوور بگرن بەهۆی بەردەوامی تۆپباران و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنوور.
مامۆستایهکی ئاینی، وتارخوێنی گوندی بەرچی نیگەرانی خۆی بۆ سەلامەتی گوندنشینان دەربڕی و هانی دا لەبری ئەوە بچنه مزگهوت لە ماڵەوە نوێژی تەراویح بکەن.
گوندەکانی نزیک چیای مەتین لە قەزای ئامێدی بەرگەی چوار ڕۆژ تۆپباران گرتووە، ئەمەش وایکردووە دانیشتووان ترسیان لە سەلامەتی خۆیان هەبێت و لە ژوورەوە بمێننەوە. ململانێی بەردەوامی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بووەتە هۆی چۆڵکردنی ٢٠٦ گوند و گیان لەدەستدانی نزیکەی ٤٠ کەس لە قەزای ئامێدی. دۆخەکە وایکردووە خەڵکی گوندەکە هەست بە گیری و دڵەڕاوکێ بکەن، ناتوانن دەست بە ڕۆتینی ڕۆژانەی خۆیان بکەنەوە.