توڕەیی لە ئیسپانیا لەسەر بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ دروستکردنی وێنەی ڕووتی کچانی خوار تەمەن١٨ ساڵ
توڕەیی لە ئیسپانیا لەسەر بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ دروستکردنی وێنەی ڕووتی کچانی خوار تەمەن١٨ ساڵ
پۆلیسی ئیسپانیا لەدوای ناردنی وێنەی کچانی گەنج .کە دەستکاریکراوە بە زیرەکی دەستکرد، بەبێ جل و بەرگ، لە شارۆچکەیئێکسترێمادورا، دوای ئەوەی حاڵەتێکی توڕەیی لەنێو خێزانی کچەکاندا سەریهەڵدا، بەپێی کەناڵی سی ئێن ئێن ئیسپانیا، لێکۆڵینەوەیدەستپێکردووە.
کۆمەڵێک دایک کە خەڵکی ئەلمێندرالێخۆ، لە ناوچەی ئێکستریمادورا، ڕاپۆرتیان دا کە کچەکانیان وێنەی خۆیان پێگەیشتووە کە تێیدا بەبێ جلو بەرگ بە ڕووتی دەردەکەون، ئەمەش حاڵەتێکی توڕەیی لێکەوتەوە.
یەکێک لە دایکەکان بەناوی مریەم ئەلعادیب، ڤیدیۆ کلیپێکی بەکارهێناوە کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە بۆهۆشیارکردنەوەی خەڵک لەسەر دۆخەکە، هەروەها باس لەوە دەکات کە چۆن یەکێک لە کچەکانی پێی وتووە کەسێک ئەپڵیکەیشنێکیبەکارهێناوە بۆ ئەوەی وێنەی خۆی بگرێت کە بە ڕووتی دەرکەوت، و لەو کاتەوە بۆی دەرکەوتووە کە هەمان شت بەسەر دەیان کچی دیکەداهاتووە.
ئەلعادیب لە لێدوانێکیدا بۆ بەرپرسان وتی: ئێوە قەدری ئەو زیانانە نازانن کە گەیاندوویانە.
فرانسیسکۆ مێندۆزا، بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم، بە میدیای گشتی ناوخۆیی کەناڵ ئێکسترێمادورای ڕاگەیاندووە، پۆلیس هەندێک گەنجیدەستنیشانکردووە کە دەتوانن بەشداربن لە دروستکردنی ئەم وێنانەدا.
وتەبێژی دادگای باڵای ئێکسترێمادورا بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاند، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بەردەوامن، بەڵام پۆلیسی نیشتمانی ئیسپانیاوەڵامی داواکارییەکانی بۆ لێدوان نەدایەوە.
ئەلعادیب داوای لە بەرپرسان کرد هاوکار بن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، هەروەها ڕایگەیاند، نیگەرانی هەیە سەبارەت بە ئەگەری بارکردنیوێنە بۆ سایتە پۆرنۆگرافییەکان.
لە ژێرنووسەکەیدا نووسیویەتی: “بەکارهێنان و ناردنی وێنەی کەسانی دیکە لەم جۆرە دڕندەییەدا تاوانێکی زۆر گەورەیە”.
پیلار بورۆن، دایکی یەکێک لە کچەکان بە کەناڵی ئێکستریمادورای ڕاگەیاندووە، کچەکەی لە یەکێک لە هاوڕێکانیەوە زانیویەتی کە لەوێنەیەکی ڕووتیدا دەرکەوتووە.
فاتیمە گۆمێز، یەکێکی دیکە لە دایکان بە کەناڵەکەی ڕاگەیاندووە، یەکێک لە کوڕەکان بە بەکارهێنانی وێنەیەکی دەستکاریکراو هەوڵیڕەشبگیری کچەکەی داوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کچەکەی پێشنیاری گفتوگۆیەکی لەگەڵ کوڕەکە کردووە و تێیدا داوای لێکردووە پارەی بۆبنێرێت، کاتێکیش کچەکەی ڕەتیکردووەتەوە ، کوڕەکە وێنەیەکی دەستکاریکراوی بۆ ناردووە کە ڕووتی بووە.
خۆسێ ماریا ڕامیرێز، سەرۆکی شارەوانی ئەلمێندرالێخۆ ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە "کەسێکی دیکەی توندوتیژییە لەسەر بنەمای ڕەگەزی".
ماریا گواردیۆلا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی ئێکسترێمادورا، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کە پێشتر بە تویتەر ناسرابوو،ئیدانەی "ڕووداوە قێزەونەکەی" کردووە و نووسیویەتی: توندوتیژی دیجیتاڵی دژی ژنان لە زیادبووندایە.
ماردین