ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

مەسرور بارزانی ، مۆدێلێکى نوێى سیاسەت و حوکمڕانى

مەسرور بارزانی ، مۆدێلێکى نوێى سیاسەت و حوکمڕانى
سالار تەحسین سەیدۆ دری

ئێمە لەناو هەرێمێکى بچووک لە رۆژهەڵاتێکى ناوەڕاستی هەزار رەنگى پڕ قەیران و هەڕەشەدا دەژین

 لە کوردەواریدا دەربڕینێکى باو هەیە کە دەڵێن "کاڵا بە قەت باڵایە "Ø› ئەمە لە حاڵەتێکدا دەگوترێ، ئەگەر کەسێک، پۆشاکێکى گونجاو لەبەر بکات و بە باشترین شێوە لێى بێتەوە و لەگەڵى بگونجێت، یان پۆستێکى شیاوى پێ بدرێت و بە هەمان شێوە بە نایابترین شێوە رایپەرێنێ و لە ئاستی گەورەییدا بێتەوە، یان ئەوەتا وەسفێک و وشەیەک دەردەبڕی بەرامبەر بە کەسێک، کە لەوپەڕى گونجاویدا نیشاندەرى هەموو توانا و بلیمەتی و لێهاتووییەکانی بێت.
لە نووسین و دەربڕیندا، زۆرجار لە پاش ناوی کەسایەتییە داهێنەرەکان، ئەوانەى کە کاریگەرییان لەسەر رەوتى کار و بیرکردنەوە و ژیانى مرۆڤەکان داناوە یان دادەنێن (ئیتر هەریەکەو بە ئاست و پێوانەى ژینگەى خۆى)، بۆیە بەرێز "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خاوەنى فکر و چوارچێوەیەکى بەرنامەبۆداڕێژراو، داهێنەر، ئامانجدار و بیرکردنەوەیەکى مەزنی هەیە، کە دەتوانێ موعجیزە ئاسا، کاریگەرى لەسەر ژیانى مرۆڤەکان و جۆرى روانینیان بۆ ژیان و چۆنیەتى ئەنجامدانى کردەوەکانیان هەبێت.

ئێمە لەناو هەرێمێکى بچووک لە رۆژهەڵاتێکى ناوەڕاستی هەزار رەنگى پڕ قەیران و هەڕەشەدا دەژین. لەم هەرێمەدا و بەتایبەت کاتێک سەیرى ئاڵنگارییە جدییەکانى دواى کۆرۆنا دەکەین کە ژیانیان وەستاند و دواى ئەوەش وەک هەمیشە کێشە و ململانێ سیاسییە بەردەوامەکان سەریان هەڵدایەوە و زۆر کەس ئومێدى لەبەر بڕابوو و زۆر کەسیش خۆى دابوو و داویەتە دەستی بەرژەوەندییە تەسکە کاتییەکان، مرۆڤێک بە هێزەوە و بەوپەڕى تواناوە، پرسی بەهێزبوون دەهێنێتە ناو فەرهەنگى سیاسی و بۆ جێبەجێکردنى ئەم کارەش، رووبەڕووى هەموو ئاڵنکارى و بەربەستە ناوخۆیى و دەرەکییەکان دەبێتەوە و "کوردستانێکى بەهێز"، لە ئایدیاوە دەگوازێتەوە بۆ کردەوە و واقیعى سیاسی و کۆمەڵایەتى.

جەنابى "مەسرور بارزانى" لەم بڕگەیە لە ژیانى سیاسی و کۆمەڵایەتى کوردستاندا، بە کۆمەڵێک تایبەتمەندى وەک ستراتیژییانە بیرکردنەوە، لێهاتوویى، خاوەن پڕۆژەبوون و نوێکاریی، دژایەتیکردنى گەندەڵی و بەدیهێنانى چاکسازى، گۆڕەپانى سیاسی کوردستان رەنگڕێژ دەکات، بەجۆرێک کە زۆر بە سانایى دەتوانین کاریگەرییەکانى لەسەر پانتایى ژیانماندا ببینین.
لە سەردەمی کابینە چوار ساڵییەکەیدا، هەرچەندە دوو ساڵی سەرەتای، هەم کوردستان و هەم جیهان بە پەتای کۆرۆناوە سەرقاڵ بوون و ئەم پەتا جیهانییە، ژیان و ئومێدى ژیانکردن و گەڕانەوەى بۆ ژیانى ئاسایى، لە هەندێک بڕگەدا بۆ ئاستی سفر دابەزاند، بەڵام بە هێز و باوەڕبەخۆبوونەوە ئیدارەى کردØ› بە جۆرێک کە دەتوانین بڵێین حکومەتى هەرێمى کوردستان لە رووى رێکارەکانى رووبەڕووبوونەوە و دابینکردنى پێداویستییە تەندروستییەکان، لە ریزى دەوڵەتە هەرە پێشکەوتوو و بە مشوور و بەرپرسیارەکانى دنیا بوو. هەموو ئەمەش بۆ ئەوە بوو، کە خەڵک ئومیدیان بە ژیان هەبێت. ئەمە جگە لەو کێشە و نا ئارامییانەى کە بەردەوام لە لایەن نەیارانی ئاشتی و ئارامی کوردستانەوە، رووبەڕووى کوردستان دەکرانەوە. لەو ماوە کورتەدا، بەڕێزیان بێجگە لەوەی کە زیرەکانە ڕێگری لە هەوڵە نەزۆکە دەرەکی و ناوخۆییەکان کرد، کە مەبەستیان بوو بەچۆکیدا بهێنن و کابینە حکومەتییەکەی لێ هەڵوەشێننەوە، هاوکات توانیویەتى گڕوتینێکی زۆر بە گەشەى هەرێمی کوردستان، ببەخشێØ› کردنەوەی بازاڕى جیهان بۆ کاڵاى کوردى و بەخشینی ئومێد بۆ وەبەرهێنەر و جوتیارانى ناوخۆیى، بڕیارى تەرخانکردنى بودجەیەکى تایبەت بۆ وەرگێڕانى کتێبی کوردى بۆ سەر زمانە بێگانەکان کە نیشانەى ئەوەیە کورد دەیەوێ وەکو خۆى لە لاى ئەوانى تر بخوێندرێتەوە، پەرەسەندنى ژێرخانى ئابوورى و کردنەوەى چەندین کارگەى ستراتیژى و خوڵقاندنى دەیان هەزار هەلى کار بۆ گەنجان، گەشەدان بە کەرتى ئابوورى و کردنەوەى دەرگا بۆ وەبەرهێنەرە بەتواناکان، پەرەسەندنى کەرتى رێگاوبان و نۆژەنکردنەوەیان، دژایەتیکردنى گەندەڵى، هەبوونى پاکێجى تایبەت بە چاکسازى و گەڕاندنەوەى سەدان ملیار دینار بۆ خەزێنەى حکومەت، راگرتنی شکۆى هەرێمى کوردستان وەک هەرێمێکى فیدراڵ لەنێوان خواستە دوژمنکارییە دەرەکییەکان و دەنگە ناوخۆییە نەخوازراوەکان و لە گۆڕنانى خەونى نەهێشتن و بێهێزکردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کردنەوەى دەروازەى سنوورى زیاتر لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و ...هتد.

هەر دەرەنجامى ئەم سیاسەت و ئەم روانینە ستراتیژییانەیە، کە واى لە وەزیری وزەی ئەمەریکا کردووە بڵێت: بەڕێز "مەسرور بارزانی موعجیزەیە".
لێرەوە، زۆرمان نەگوتووە ئەگەر بڵێین ئەوەى بووەتە داینەمۆى نووسینی میژوو لەم بڕگەیەى ژیانى سیاسیماندا، سەرۆکی حکومەت روانگە و هزر و ستراتیژێکە لەسەر بنەمای بەرز راگرتنی شکۆ و کەڕامەتی تاک و ئیرادەیەکى بەهێزە بۆ رووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکان، کارکردنە بۆ بەدیهێنانى گۆڕانکارى لە ژیانى تاکى کوردستانى بە ئاڕاستەى خۆشبەختیØ› بینینی بەربەست و ئاڵنگارییەکانە وەک دەرفەتێکØ› "مەسرور بارزانی" مۆدێلێکى نوێی سیاسەت و حوکمڕانییە لە میژووى کورددا و دۆکترینێکە بۆ بنیاتنانى "کوردستانێکى بەهێز".

 


1 ساڵ و 8 مانگ و 20 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەسرور بارزانی ، مۆدێلێکى نوێى سیاسەت و حوکمڕانى

مەسرور بارزانی ، مۆدێلێکى نوێى سیاسەت و حوکمڕانى

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
info@rudaw24.net

ڕێکلام
support@rudaw24.net

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

news@rudaw24.net

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

info@rudaw24.net

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)