سێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ڕژێمی ئئێران رایگهیاند، تا ئهو کاتهی لە وڵاتێکی دراوسێوە هەڕەشە بۆسەر ئێران هەبێت، هێزەچەکدارەکانمان بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکە بەردەوامی بە ئۆپەراسیۆنەکانیان دەدەن
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە تاران باسی لەو رووداو و خۆپیشاندانانە کرد کە لە دوایگیانلەدەستدانی ژینا ئەمینییەوە لە وڵاتهکهی دەستیان پێکردووە و ئاشکرایکرد، لە ماوەی هەشت هەفتەی رابردوودا، "دەستێوەردانەدەرەکییەکان لە ئێران گەیشتووەتە لووتکە".
وتیشی: "لە رێگەی دیپلۆماسییەوە لەگەڵ ئەو دراوسییانەی کە لە وڵاتەکانیانەوە تیرۆر رەوانەی ئێران دەکەن بە بەردەوامی لە پەیوەندیدابووین".
وهزیری دهرهوهی ئێران ئاماژەی بە خۆپیشاندانەکانی شاری زاهیدان و ئەو رووداوانەی کە لە هەندێک شاری خۆرئاوای وڵاتەکە روویداوە کردو ئەوەی خستەڕوو کە "76 گرووپی تیرۆریستی و ناوەندی دژبە شۆڕش چالاک کراون و چەکی ئەمریکی و ئیسرائیلییان بۆ ئێرانگواستووەتەوە بەتایبەتی ئەوانەی لەو ناوچانە شوێنیان کراوەتەوە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە".
ئهمیر حسێن عەبدوڵڵاهیان ئاماژهی بهوهش کرد، لە ماوەی هەشت هەفتەی رابردوودا لە بەغدا و تاران ژمارەیەکی زۆر کۆبوونەوەیان لەگەڵکاربەدەستانی حکومەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و بڕیاری گرنگیان لەو کۆبوونەوانەدا دەرکردووە.
عەبدوڵڵاهیان ئاشکرایکرد حکومەتی عێراق: "بەڵێنی دوورخستنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی نهیاری تارانی داوە و لەسهر پرسی داماڵینیچەکیش رێککەوتوون".
عەبدوڵڵاهیان ئەوەی خستەڕوو کە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە دەکەن کە لەگەڵ عێراقدا ئەنجامیانداوە و وتی: "لەچوارچێوهی یاسای نێودەوڵەتیی و رێککهوتننامهی نەتەوەیەکگرتووەکان تا ئهو کاتهی هەڕەشەیەک لە وڵاتێکی درواسێوە بکرێتە سەر ئێران،هێزە چەکدارەکانمان بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکە بەردەوامی بە ئۆپەراسیۆنەکانیان دەدەن".