لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەمڕۆی نیوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، ئەندامێکیسوپای پاسداران کوژرا
لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەمڕۆی نیوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، ئەندامێکیسوپای پاسداران کوژرا
ڕێکخراوى هەنگاو بڵاویکردەوە، هێرشی تۆپخانە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دڕۆنە بۆمبڕێژکراوەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بەرزایییەکانیشاخی کۆساڵان لە دەوروبەری شاری سەوڵاوا پەرەی سەندووە و هەروەها لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەمڕۆی نیوان هێزەکانی سوپایپاسداران و گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوØ› دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، لانی کەم ئەندامێکی سوپای پاسداران لە شەڕ و پێکدادانی چەکداریینێوان ئەو هێزانە و گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) دا کوژراوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەو شەڕ و پێکدادانە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دیسان دەستی پێ کردووە کە تاکوو ئێستاش هەربەردەوامە و تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بەردەوام شوێنی شەڕەکە تۆپباران دەکەن.
هەنگاو پێشتر هەواڵی هێرشی تۆپخانە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دڕۆنەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر چەند شوێنێکی بەرزایییەکانیشاخی کۆساڵان لە هەمرۆ سەفایان هەڵکەوتوو لەنێوان گوندەکانی "ڕەزاو" و "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا بڵاو کردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هەنگاوØ› سوپای پاسداران سەکۆیەکی سەربازی نوێی لە بەرزایییەکانی شاخی کۆساڵان دامەزراندووە و بەمەبەستی پەیوەندی گرتن بەم سەکۆیەوە، ئیکۆسیستەمی ئەم چیایە و ناوچەکەش بەتەواوەتی وێران کراوە.
هەروەها سوپای پاسداران بەردەوام لە شارەکانی دەوروبەری کۆساڵان هێزەکانی خۆی ڕەوانەی ناوچە شاخاوییەکان و بەتایبەت بۆ شوێنیشەڕەکە دەکات.
شایانی باسە کە لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆدا چەند هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای پاسداران بەسەر شاری سنەدا سووڕاونەتەوەکە تەنیا بە مەبەستی ئامادەباشی بەسەر ئەو شارەدا سووراونەتەوە.