زۆرن له‌و شه‌هیدانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌کانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕژێم شه‌هید ده‌کرێن و دواتر بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌کانیان، ڕژێم ئێران ته‌رمی شه‌هیده‌کان ده‌دزن
لێره‌دا باسی شه‌هید ساهرۆخیفه‌ر ده‌کرێ، که په گوێره‌ی هه‌نگاو بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، ئه‌و شه‌هیده خەڵکی شاری بۆکانه له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ته‌قه‌ی شه‌هید ده‌کرێ، دوای بردنی بۆ نه‌خۆشخانه، ناوبراو گیان له‌ده‌ست ده‌دات، ڕژێمی ئێران، ته‌رمی ئه‌و شه‌هید له نه‌خۆشخانه ده‌دزن، بۆ دانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و شه‌هید، ڕژێمی ئێران داوای دوو ملیار تمه‌نی کردووه. فڕاندنی ته‌رمی شه‌هیدان، کرده‌وه‌یه‌ی زۆر قێزه‌ونی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێرانه، کرده‌وه‌یه‌کی دووره له ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی و هه‌موو مافه‌کانی مرۆڤ. ئێمه له ڕووداو ٢٤، پێشتر ئاماژه‌مان به ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵکووژی کورد له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژیمی ئێران، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له شاری جوانڕۆ ڕوویدا، به هه‌موو پێوه‌رێک جینۆساید، کۆمه‌ڵکووژی بوو که هێزه‌کانی ڕژێم کردیان.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠ ٢٢ ، سەعدی شاهڕۆخی‌فەر، که ته‌مه‌نی ته‌نها ٣µ ساڵه، له بۆکان شه‌هیدکراوه. ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌و شه‌هید ته‌نها خه‌ریکی کاری ڕۆژانه‌ی بووه.
ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، هه‌موو کوردێکی ڕۆژهه‌لات به‌چاوی هێزه‌کانی ڕژیمی ئێران وه‌ک دووژمن سه‌یر ده‌کرێن، ڕژێمی ئێران هیچ جیاوازیه‌ک له نێوان خه‌لکی خۆپیشانده‌ر و خه‌لکی دیکه‌ی کورد ناکات. نه‌خۆش و ساغ، گه‌نج و پیری کورد، به‌چاوی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران هه‌موویان وه‌ک دووژمن سه‌یر ده‌کرێن.