نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا بەنیازن ڕووسیا وەک سپۆنسەرێکی دەوڵەتی بۆ تیرۆر پۆلێن بکەن
نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا بەنیازن ڕووسیا وەک سپۆنسەرێکی دەوڵەتی بۆ تیرۆر پۆلێن بکەن
گروپێکی دوو حزبی لە کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش کرد بۆ ئەوەی ڕووسیا بخاتە لیستی سپۆنسەرەدەوڵەتییەکانی تیرۆرەوە.
وە لە بەڵگەنامەیەکدا هات کە ڕۆژی هەینی لە ماڵپەڕی یەکێک لە دەستپێشخەرانی بەڵگەنامەکە بڵاوکرایەوە کە دیموکراتە تێد لی کالیفۆرنیایە. کار بۆ "زیاتر گۆشەگیرکردنی ڕووسیا" و لێکەوتەی ئابووری زیاتر بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی بەردەوامی لە ئۆکرانیا لە ئارادایە.
لە پڕۆژە یاساکەدا هاتووە کە "بە ڕێنمایی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، حکومەتی فیدراسیۆنی ڕووسیا بەردەوامە لە ئاسانکاری بۆکردەوەی تیرۆریستی نێودەوڵەتی دژی نەیارانی سیاسی و تاک دەوڵەتەکان".
بەڵگەنامەکە لەلایەن: ستیڤ کۆهین (D-Tennessee)، جۆ ویلسۆن (R-South Carolina)، جارێد گۆڵدن (Demini Maine) و Ken Buck (R-Colourado) واژۆ کراوە.
مۆسکۆ پێشتر هۆشداری دابوو کە جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکەی واشنتۆن بۆ ناساندنی ڕووسیا وەک سپۆنسەرێکی دەوڵەتی بۆتیرۆر، وەڵامدانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەگەر واشنتۆن ڕووسیا وەک "سپۆنسەری دەوڵەتی تیرۆر" پۆلێن بکات، ئەوادەتوانرێت پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان لەبیربکرێت.