چەندان وڵات داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان كردووە بە زووترین كات ئێران جێبهێڵن.
تەقینەوەیەک تارانی پایتەختی ئێران هەژاند. چەند ماڵپەڕێكی ئێرانی بڵاویان كردووەتەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 27ی شوبات تەقینەوەیەك لە ناوچەی بارشینی سەربازی لە باشووری تاران رووی داوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان دوای تەقینەوەكە ئاگر لە ناوچەكە بەرزبووەتەوە، هیچ راگەینراوێكی فەرمییش لەسەر رووداوەكە نییە.
ناوچەكە بە ناوچەیەكی پیشەسازی سەربازی دادەنرێت و دەنگۆی ئەوە هەیە بەشێك لە پرۆگرامی مووشەكی ئێران لەو ناوچەیە بێت كە لە باشوورەوە 30 كیلۆمەتر لە تاران دوورە. ئەم رووداوە لە كاتێكدایە كە چەندان وڵات داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان كردووە بە زووترین كات ئێران جێبهێڵن.