ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

‎ئاسیاسێڵ تایبەت بە پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و بەشداربووەکانی دەکات

‎ئاسیاسێڵ تایبەت بە پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت  پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و بەشداربووەکانی دەکات
Rudaw24

‎کۆمپانیای ئاسیاسێڵی تایبەت بە پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت بڵاویکردەوە، که پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و بەشداربووەکانی دەکات, به‌ بۆنەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە لابردنی باجی زیادکراوی سەر کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس.

‎کۆمپانیای ئاسیاسێڵی تایبەت بە پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت بڵاویکردەوە، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و بەشداربووەکانی دەکات بە بۆنەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە لابردنی باجی زیادکراوی سەر کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس کە دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی تێچووی پەیوەندی و ئینتەرنێت بۆ بەشداربووان لە عێراق.ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تشرینی دووه‌‌‌می 2022، کۆمپانیای ئاسیاسێڵی تایبەت بە پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە بەشداربووەکانی دەکات بە بۆنەی بڕیاری لابردنی باجی فرۆشتنی سەر کارتەکانی پڕکردنەوە کە بڕەکەی 20٠ªی نرخی کارتەکانە. ئاماژەی بەوەشکردووە، لابردنی ئەم باجە دوای تاوتوێکردنی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دۆسیەی باجی دانراو لەسەر کارتەکانی پڕکردنەوەی مۆبایل و ئینتەرنێت بڕیاری لەسەر دراوە لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا رۆژی سێشەممە، رێکەوتی 22 تشرینی دووەم بە سەرۆکایەتی محمد شیاع سوودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.دەشڵێت، "دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی بەشداربووان دوای ئەوەی ساڵی 2015 و لە کاتی جەنگەکانی رزگارکردن و بە هۆی خراپیی بارودۆخی ئابوورییەوە سەپێنرا".باسی لەوەشکردووە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆمسیۆنی گەیاندن و راگەیاندن "CMC"ی راسپارد بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بە گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی.ئەوەش هاتووە: "ئاسیاسێڵ ئامادەیی تەکنیکیی و رێکخراوەیی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە کە ئاسیاسێڵ چەندین ساڵە کاردەکات بۆ پەسەندکردنی لە رێی پێشکەشکردنی چەندین داواکاریی وگفتوگۆکردنی لەگەڵ دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن"ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممه‌‌‌ 6ی تشرینی دووه‌‌‌می 2022، هویام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق راگەیاند، هەڵسەنگاندنێکی گشتگیریان بۆ گێرانەوەی نرخی کارتی مۆبایل بۆ نرخی پێشووی و دابەزاندنی ئامادە کردووە و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەن.دواتریش، دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، ئەوان بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کەمکردنەوەی 20٠ªـی باجی سەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن بە ئامانجی کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل جێبەجێدەکەن.هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، بڕیاری لابردنی باجی 20٠ªی کۆمپانیاکانی گەیاندن دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


1 ساڵ و 11 مانگ و 29 ڕۆژ و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‎ئاسیاسێڵ تایبەت بە پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و بەشداربووەکانی دەکات

‎ئاسیاسێڵ تایبەت بە پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و بەشداربووەکانی دەکات

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)