هەوڵدان بۆ لەتلەتکردنو لاوازکردنی هەرێم و دامەزراوەکانی هەرێم، هیچ ئازایەتی و شەهامەتی تیا نییە
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، "هەوڵدان بۆ لەتلەتکردنو لاوازکردنی هەرێم و دامەزراوەکانی هەرێم، هیچ ئازایەتی و شەهامەتی تیا نییە، هەمو کەس دەتوانێت شتگەلێک تێکبدات، بەڵام تەنهامرۆڤە رەسەنەکان و سەرکردەکان دەتوانن چاکسازی بکەن و وڵاتەکەیان پێشبخەن