ئەمشەوی هەینی لەگەڕەکی فەرمانبەران قەزای کەلار پیاوێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا
ئەمشەوی هەینی لەگەڕەکی فەرمانبەران قەزای کەلار پیاوێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئەمشەوی هەینی لەگەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتیەک هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید کەبەهۆی بەرکەوتنیچەقۆوە گیانی لەدەستدابوو
دەست بەجێ بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان چونە شوێنی ڕوداوەکە دوای لێکۆڵینەوەدەستیان بەسەر ئەو چەقۆیەدا گرت کەتاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە و سێ تۆمەتبار لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرکران
کە خێزان و کچێکی کوژراوەکەیەو وئەوەی تریان برای خێزانەکەیەتی لەئێستادا خێزانەکەی بەناوی (ا- ع - ف ) لەدایکبووی 1981 دانیبەوەدا ناوە کە لەگەڵ مێردەکەی کێشەی بوەو دەمە قاڵی لەنێوانیان دروست بوەو بەچەقۆ هێڕشی کردۆتەسەری و کوشتویەتی .
تاوان لێکراو بەناوی ( زێدان حمید مجید ) لەدایکبووی 1975 پێشەی پێشمەرگەیە و خاوەنی پێنج منداڵە
لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی( 405 ) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969 بەندکراون ولێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە.
.
عەقیدی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان
202369