ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

نابێت وڵاتانی دۆست و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تەنها گرنگی بە رێکخراوەکانی شارە گەورەکان بدەن،

نابێت وڵاتانی دۆست و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تەنها گرنگی بە رێکخراوەکانی شارە گەورەکان بدەن،
Rudaw24

نابێت وڵاتانی دۆست و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تەنها گرنگی بە رێکخراوەکانی شارە گەورەکان بدەن،

نابێت وڵاتانی دۆست و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تەنها گرنگی بە رێکخراوەکانی شارە گەورەکان بدەن،

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و لەکۆبونەوەی نێوانیاندا دۆخی ناوخۆی هەرێم و پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و چۆنییەتی هاوکاریکردنی رێکخراوەکانیکۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان تاوتوێ کران.

 

لە تەورەی یەکەمی کۆبونەوەکەدا، ئێرڤن هیکس کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم ئامادەی بو، باڵیۆزی ئەمریکا باسی سەردانەکەی خۆی بۆشاری سلێمانی و کۆبونەوەی لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کرد، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران دەستخۆشی لە باڵیۆزیئەمریکا کرد بۆ کۆبونەوەی لەگەڵ رێکخراوەکان و هیوای خواست باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ لەمەودوا زیاتر و لە نزیکەوە کار لەگەڵ ئەورێکخراوانە بکات و زیاتر هاوکاربێت لە گەشەپێدانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان.

 

هەر لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، "نابێت وڵاتانی دۆست و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تەنها گرنگی بە رێکخراوەکانی شارەگەورەکان بدەن، بەڵکو پێویستە هاوکاری رێکخراوەکانی شارۆچکەکانی دیکەش بکەن تا کۆمەڵگای مەدەنی بەشێوەیەکی هاوسەنگ لە هەموناوچەکانی کوردستان گەشە بکات".

 

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێم کرا و هەردولا هاوڕابون کە پێویستە بە گفتوگۆ هەمو کێشەکانچارەسەر بکرێن، قوباد تاڵەبانی نەیشاردەوە نیگەرانە لە بەردەوامی ناکۆکییە سیاسییەکان، بەوپێیەی کاریگەری خراپی لەسەر ژیان وگوزەرانی هاوڵاتییان دروستکردوە و پێگەی هەرێمی کوردستانیشی لە بەغدا لاواز کردوە.

 

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیش، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، "پێویستە هەماهەنگی هەبێت تا بتوانرێت لەماوەیەکی نزیکدا و بە باشترین شێوە هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچێت"، داواشیکرد ئەمریکا و هاوپەیمانان هاوکاربن و رۆڵی خۆیان ببینین لەنزیککردنەوەی بۆچونی لایەنەکان".


1 ساڵ و 5 مانگ و 25 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نابێت وڵاتانی دۆست و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تەنها گرنگی بە رێکخراوەکانی شارە گەورەکان بدەن،

نابێت وڵاتانی دۆست و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تەنها گرنگی بە رێکخراوەکانی شارە گەورەکان بدەن،

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)