ئەو کەسە دەستگیرکرا کە بە چەقۆ سێ کەسی کوشت
ئەو کەسە دەستگیرکرا کە بە چەقۆ سێ کەسی کوشت
ڕاگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە سەبارەت بە کوژرانی (3) ئەندامی خانەوادەیەک لەگەڕەکی (سەرکارێز)ی شاریهەولێر
دوای ئەوەی تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی) و (بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر) ئاگادار کرانەوە لە حاڵەتی کوژرانی (3) ئەندامی خانەوادەیەک لە ماڵەکەی خۆیاندا، کە پێکهاتبوون لە پیاوێک و هاوسەرەکەی و منداڵێکی کچی، بەناوەکانی (عبداللە حمد شێخە،تەمەنە 66 ساڵ)و (فهیم مولود ڕسول ،تەمەن 53 ساڵ)و (سانا عبداللە حمد تەمەن 11 ساڵ).
دەستبەجێ لە لایەن تیمەکانمان دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی بکەری ئەم تاوانە و لە ماوەیەکی کەمداتوانیمان ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەین کە ناوی (کریم کانبی حسن) دانیشتووی هەمان گەڕەکە و بەرەو شوێنێکینادیار هەڵاتبوو، بەڵام دوای ئەنجامدانی بەدواداچوونێکی ورد لە لایەن تیمەکانمانە توانرا شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار (کریم) ئاشکرابکرێت و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان دەستگیری بکەین.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر