ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک
ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک
دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک لە قەزای (حدیثە لە پارێزگای ئەنبار)
دوای ئەوەی زانیماریمان پێ گەیشت کە دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک داوا کراون لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی (حدیثە)ی سەربە پارێزگای ئەنبار، تۆمەتبارەکان هەڵاتوون بەرەو هەرێمی کوردستان و لە سنووری پارێزگای هەولێر نیشتەجێ بونە، بۆ ئەم مەبەستە لەلایەنتیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر)، دەستمان کرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵ٠Šنەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی شوێنیتۆمەتبارەکان.
لەم چوارچێوەیەدا لە ڕۆژی ٦ی ٦ی ٢٠ ٢٣ توانیمان لە گوندێکی نزیک شاری هەولێر، هەردوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ع،أ،ب) و (ح،أ،ب) بەبڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر بکەین و لە کاتی دەستگیر کردنیاندا، چەکی جۆری (دەمانچە)یان لابوو.
تۆمەتباران لە لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا نا، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە ڕێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر