ئەمڕۆ هەینى، یەکەمین کۆبوونەوەی خولی ٢٨ەمینی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێت و کاندیدە دەرچووەکان سوێندی یاسایی دەخۆن
ئەمڕۆ هەینى، یەکەمین کۆبوونەوەی خولی ٢٨ەمینی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێت و کاندیدە دەرچووەکان سوێندی یاسایی دەخۆن،
ئەوانەشی بە هەر هۆکارێک ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە نابن، دەتوانن لە رۆژانی داهاتوو سوێند بخۆن.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی مەهەپە دەبێت، کە بە تەمەنترین ئەندامە و بەشێوەیکاتی ئەو کارەی پێسپێردراوە.
هاوکات ئەردۆغان ئامادەی دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان و سوێندخواردنی کاندیدە دەرچووەکان دەبێت.
بڕیارە رۆژی شەممەش، ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆماری تورکیا سوێندی یاسایی بخوات و کابینەی نوێی حکومەتەکەی رابگەیەنێت، رۆژیدواتریش ئەندامانی کابینەکەی لە بەردەم پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخۆن و حکومەتی نوێ دەستبەکاردەبێت.