محەمەد پاکپور فەرماندەی زەمینی پاسدارانی ڕژێمی ئێران هۆشداری ئەوەی داوە هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر بارەگاکانی حیزبە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
پاکپور وتوویەتی: ، "هێرشەکانمان بۆسەر بارەگای چەکدارەکان و گرووپە جووداخوازە تیرۆریستییەکانی دژە ئێران لە باکووری عێراق بەردەوام دەبن تاوەکو ئەوکاتەی هەڕەشەکان لادەبرێن و چەکیان لێ قەدەخە دەکرێت".
ئەو فەرماندە باڵایەی ئێران بە دیاریکراوی ناوی هێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) هێناوە کە بە وتەی ئەو دەستی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەبووە.
ئەمڕۆ لە رێگەی سێ درۆنەوە بۆردوومانی بارەگاکانی هێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان لە ناوچەی پردێ کرا.