ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

بافڵ تاڵەبانی: وەفاداری بۆ رابەر و سەرکردەمان سەرۆک مام جەلال

بافڵ تاڵەبانی: وەفاداری بۆ رابەر و سەرکردەمان سەرۆک مام جەلال
Rudaw24

بافڵ تاڵەبانی: وەفاداری بۆ رابەر و سەرکردەمان سەرۆک مام جەلال

بافڵ تاڵەبانی: وەفاداری بۆ رابەر و سەرکردەمان سەرۆک مام جەلال

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

 

لە یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ٤٧ ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، پیرۆزباییەکی گەرملە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەرانی رێی خەبات دەکەم

 

سڵاوی رێز و وەفاداری بۆ رابەر و سەرکردەمان سەرۆک مام جەلال و سەرجەم دامەزرێنەرانی یەکێتی و بزوێنەرانی ئەم شۆڕشە دەنێرم وخۆمان بە قەرزاری خەباتی بێوچان و مێژووی پڕ لە شانازیتان دەزانین.

 

ئەمڕۆ بۆ ئێمە رۆژی دووپاتکردنەوەی وەفاداری و پابەندبوونە بە خوێنی شەهیدان و بنەما نەگۆڕەکانی یەکێتی کە خۆی لە چەسپاندنی(ئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و چارەی خۆنووسین) دەبینێتەوە.

 

کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئاڵنگاری گەورەمان لەپێشە، جگە لە یەکڕیزی و تەبایی هیچ رێگەیەکی تر ناتوانێت زامنیمانەوە و بەهێزیی قەوارەی هەرێم بکات. دەمانەوێت گفتوگۆ و سازان بنەمای چارەسەری کێشەکان بێت و دوور لە خۆسەپێنی، پێکەوەکوردستان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر ئاڕاستە بکەین. ژیان و سەرفرازیی خەڵکەکەمان خەمی گەورەمان بێت و بەرژەوەندییە کەسی وحزبییەکان، ئامانجە باڵاکانمان لەبیر نەباتەوە.

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە دەستپێشخەربووە بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان. خەباتیکردووە لەپێناو بەهێزکردنی پایەکانی حوکمڕانی و دیموکراسی و فراوانکردنی سنوورەکانی ئازادی. بڕوای تەواومان بە کاری هاوبەش وپێکەوەییە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و رووبەڕووبوونەوەی گرفتەکان. دەبێت ناکۆکییەکان لە رابردوودا جێبهێڵین، پێکەوە بەرەوئایندەیەکی سەقامگیرتر هەنگاوبنێین و ئەو ژیانە بۆ خەڵکەکەمان دەستەبەر بکەین کە بەڵێنمان پێدابوون.

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە بانگەشەی پێکەوەیی و یەکگوتاریی کردووە، چونکە پێمانوایە بەهێزیمان پەیوەستە بە پێکەوەبوون ویەکدەنگیمانەوە. لەم پێناوەشدا هەموو هەوڵێکمان داوە و ویستوومانە لە بەغدا نوێنەری راستەقینەی خەڵکی هەرێم و بەدیهێنەری مافەیاساییەکانمان بین. لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عیراق هەوڵمان بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان داوە و بەردەوامیش دەبین. دەمانەوێت لەسەربنەمای هاوبەشیی راستەقینە و قووڵکردنەوەی پێکەوەژیان، داهاتوویەکی گەشتر بۆ خەڵک و وڵات مسۆگەر بکەین.

 

خەڵکی خۆشەویستی کوردستان، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هەموو یەکێتییە دڵسۆزەکان دڵنیا دەکەینەوە کە ناهێڵین یەکێتی لەرێبازە پیرۆزەکەی لابدات و بە رۆحی خۆمان چارەنووسی حزبە تێکۆشەرەتان دەپارێزین. یەکێتیی ماڵی هەمیشەیی ئێوە بووە و هەروادەمێنێتەوە.

 

دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


1 ساڵ و 5 مانگ و 22 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بافڵ تاڵەبانی: وەفاداری بۆ رابەر و سەرکردەمان سەرۆک مام جەلال

بافڵ تاڵەبانی: وەفاداری بۆ رابەر و سەرکردەمان سەرۆک مام جەلال

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)