به‌تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌کردن به‌بریکارنامه‌ی ساخته، مه‌فره‌زه‌کانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی به‌کره‌جۆ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیرکرد
به‌تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌کردن به‌بریکارنامه‌ی ساخته، مه‌فره‌زه‌کانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی به‌کره‌جۆ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیرکرد
دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌کانی پۆلیس که تۆمه‌تبارێک به‌بریکارنامه‌ی ساخته‌و به‌بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌که‌ی به‌نیازه خاوه‌ندارێتی‌ئوتۆمبێلێکی بارهه‌ڵگر بگوازێته‌وه سه‌ر که‌سێکی تر، مه‌فره‌زه‌کانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی به‌کره‌جۆ لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ده‌ستپێکردو توانراله‌ناو بینای دادنوسی به‌کره‌جۆ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربکرێت.
له‌به‌رده‌وامیی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیسدا ده‌رکه‌وت که دوو تۆمه‌تباری تر هاوکاری تۆمه‌تباری یه‌که‌م بوون‌و توانرا دوو تۆمه‌تباره‌که‌ی تریشده‌ستگیربکرێن. له‌کاتی ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌کاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌که‌دا.
له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار (غ، خ، ع - س، غ، خ - ع، س، ع) که به‌ڕه‌گه‌ز عه‌رەبن به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌کانی 289-298له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامه.