ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

په‌یامێک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

په‌یامێک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌
Rudaw24

په‌یامێک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

په‌‌‌یامێک له‌‌‌ سه‌‌‌رۆکی هه‌‌‌رێمی کوردستانه‌‌‌وه‌‌‌

 

به‌‌‌ نیگه‌‌‌رانییه‌‌‌کی قووڵه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌ستکاری و گۆڕانکاری له‌‌‌و بڕگانه‌‌‌ی پرۆژه‌‌‌یاسای بودجه‌‌‌ی عێراق ده‌‌‌ڕوانین که‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندییان به‌‌‌ مافه‌‌‌ده‌‌‌ستوورییه‌‌‌کانی هه‌‌‌رێمی کوردستانه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌یه و یه‌‌‌کجاری ڕه‌‌‌تیان ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌‌. ئه‌‌‌م هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ دروستکردنی به‌‌‌ربه‌‌‌سته‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م پرۆژه‌‌‌یاسای بودجه‌‌‌که‌‌‌ هه‌‌‌موو عێراقییه‌‌‌کان به‌‌‌ ئومێده‌‌‌وه‌‌‌ چاویان لێیه‌‌‌ بۆ ماوه‌‌‌ی سێ ساڵی داهاتوو په‌‌‌سه‌‌‌ند بکرێت.

 

پابه‌‌‌ندی به‌‌‌ ڕێککه‌‌‌وتنی سیاسیی هاوپه‌‌‌یمانیی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌بردنی ده‌‌‌وڵه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، بنه‌‌‌مای ئارامی و سه‌‌‌قامگیریی سیاسیی عێراق و هه‌‌‌نگاوی دروسته‌‌‌به‌‌‌ره‌‌‌و داهاتوویه‌‌‌کی باشتر بۆ وڵات و ته‌‌‌واوی پێکهاته‌‌‌کانی. بازدان به‌‌‌سه‌‌‌ر لێکگه‌‌‌یشتن و ڕێککه‌‌‌وتنه‌‌‌کاندا و هه‌‌‌وڵدان بۆ پێشێلکردنی مافه‌‌‌ده‌‌‌ستوورییه‌‌‌کانی هه‌‌‌رێمی کوردستان، مامه‌‌‌ڵه‌‌‌یه‌‌‌کی ته‌‌‌واو ناکۆکه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌رپرسیاریه‌‌‌تیی نیشتمانیدا و جگه‌‌‌ له نائومێدی و ئاڵۆزکردنیسه‌‌‌قامگیریی دۆخی سیاسیی وڵات، هیچی دیکه‌‌‌یلێناکه‌‌‌وێته‌‌‌وه‌‌‌ و زیان به‌‌‌ ته‌‌‌واوی عێراق ده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێت.

 

ڕابردوو و ئه‌‌‌زموونه‌‌‌کان سه‌‌‌لماندوویانه‌‌‌ که‌‌‌ مامه‌‌‌ڵه‌‌‌کردن به‌‌‌ لۆژیکی هێز و زۆرینه‌‌‌ و که‌‌‌مینه و پێشێلکردنی ماف و شایسته‌‌‌کانی پێکهاته‌‌‌کانیعێراق‌، هیچ کاتێک ئارامی و سه‌‌‌قامگیری بۆ وڵات نه‌‌‌هێناوه‌‌‌ و ناهێنێت، بۆیه‌‌‌ داوا له‌‌‌ هه‌‌‌موو لایه‌‌‌ک و به‌‌‌تایبه‌‌‌تی لایه‌‌‌نه‌‌‌کانی هاوپه‌‌‌یمانییبه‌‌‌ڕێوه‌‌‌بردنی ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت ده‌‌‌که‌‌‌ین، پابه‌‌‌ندی ڕێککه‌‌‌وتنه‌‌‌کان بن و هه‌‌‌موومان له‌‌‌ ئاستی به‌‌‌رپرسیاریه‌‌‌تیدا ڕه‌‌‌فتار بکه‌‌‌ین، لایه‌‌‌نه‌‌‌ کوردستانییه‌‌‌کانیشده‌‌‌بێ یه‌‌‌کڕیز و ته‌‌‌با به‌‌‌رگری له‌‌‌ مافه‌‌‌ ده‌‌‌ستوورییه‌‌‌کانمان بکه‌‌‌ن.

 

دووپاتی ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌رێمی کوردستان وه‌‌‌ک هه‌‌‌میشه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر بنه‌‌‌مای ده‌‌‌ستوور ئاماده‌‌‌ی چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنی هه‌‌‌موو کێشه‌‌‌کانه‌‌‌ و ئه‌‌‌زموونی چه‌‌‌ندمانگی ڕابردووی پێکه‌‌‌وه‌‌‌کارکردن و لێکگه‌‌‌یشتن و ته‌‌‌بایی له‌‌‌نێوان هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ عێراقییه‌‌‌کاندا و کارکردن به‌‌‌ ڕێککه‌‌‌وتنی پێکهێنانی حکوومه‌‌‌تیفیدراڵی، مایه‌‌‌ی خۆشحاڵیی گه‌‌‌لی عێراق و دۆسته‌‌‌کانی بوو، بۆیه‌‌‌ ده‌‌‌بێ بره‌‌‌و به‌‌‌و ئاراسته‌‌‌یه‌‌‌ بدرێت و ڕێگه‌‌‌ نه‌‌‌درێت که‌‌‌سانێک ببنه‌‌‌ هۆیبه‌‌‌لاڕێدابردنی ڕێککه‌‌‌وتنه‌‌‌کان و ئاڵۆزکردنی دۆخه‌‌‌که‌‌‌.


1 ساڵ و 5 مانگ و 25 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامێک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

په‌یامێک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)