لەدوای گۆنگرەی ١٤ی پارتی حساب بۆ هەندێک کەس نەکرا لەنێو پارتیدا یەکێک لەو کەسانە ئاری هەرسین بوو بۆیە وازی لە پارتی هێنا
لەدوای گۆنگرەی ١٤ی پارتی حساب بۆ هەندێک کەس نەکرا لەنێو پارتیدا یەکێک لەو کەسانە ئاری هەرسین بوو بۆیە وازی لە پارتی هێنا
بە پێی زانیاریەکان لە دوای ئاری هەرسین چاوەڕی دەکرێت کە کەسانێکی تر هاوشێوەی ئاری هەرسین پارتی جێبهێڵن
بۆ ڕای گشتی
ئاری محەمەد هەرسین
لە ڕێی ئەم ڕاگەیاندنەوە، هەمو لایەک ئاگادار ئەکەمەوە کە بەندە دەستم لە ئەندامەتی لە ڕیزی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانکێشاوەتەوە. وەک چۆن بڕیاری بە پارتی بونم (لە یەکگرتنەوەی پاسۆک و پارتی) شەخسی بو، بڕیاری دەستلەکار کێشانەوەشم لە پارتیبڕیارێکی شەخسیە و هیچ پەیوەندیەکی بە پلەو پۆست و ئیمتیازاتەوە نیە، چونکە هەرگیز خۆمم بە پلەو پۆست و ئیمتیازاتەوە (تەعریف) نەکردوە، بە ڵکو هەمیشە خزمەتی گەل و نیشتیمان پێوەرو سەنگی مەحەک بون.
وازهێنانیش لە پارتی وازهێنان نیە لە کوردایەتی و سیاسەت.
هیوای سەلامەتی و سەرکەوتن بۆ برادەرانی پارتی ئەخوازم، خوای گەورە هیدایەتیان بدات بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان.
هەر ئاوەدان بێت خاکی پیرۆزی کوردستان.