دامەزرێنەری تیک تۆک چۆن ئەپەکەی کردە جیهانی?
دامەزرێنەری تیک تۆک چۆن ئەپەکەی کردە جیهانی?
ژانگ یمینگ خاوەنکارێکی چینییە، لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٨٣ لەدایک بووە، لە ساڵی ٢٠ ١٢ کۆمپانیای (ByteDance)یدامەزراندووە، بەو پێیەی بەهاکەی لە ساڵی ٢٠ ١٩ نزیکەی یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە، ژمارەی داهاتی بەکارهێنەرانی لەو کاتەدازیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە هەروەها ژانگ یمین ئەپی هەواڵەکانی توتیاو و پلاتفۆرمی هاوبەشکردنی ڤیدیۆی تیک تۆکی پەرەپێداوە
ژانگ یمینگ پسپۆڕی مایکرۆئێلکترۆنیکی وەرگرتووە و دواتر لە زانکۆی توێژینەوەی گشتی نانکای کە دەکەوێتە شاری تیانجین لە چین، کەزانکۆیەکی پلە یەک لە وەزارەتی پەروەردەی چینە، گواستراوەتەوە بۆ ئەندازیاری نەرمەکاڵا. لە ساڵی ١٩١٩ دامەزراوە و سامانەکەی ١٦.٢ملیار دۆلارە.
لە ساڵی ٢٠ ٠ ٦ ژانگ یمین بووە پێنجەم کارمەند و ئەندازیاری یەکەم لە سایتی (کوکسون)، دوای ساڵێک پلەی بەرزکرایەوە بۆ بەڕێوەبەریتەکنیکی. Fanfou) دەستپێکردنەکان کە شکستیان هێنا.
ڕۆحی کارگێڕی ژانگ یمینگ دیار بوو، چونکە لە ڕێگەی هەڵبژاردنی ئەو کۆمپانیایانەوە دەرکەوت کە دوای تەواوکردنی خوێندنی لە ساڵی٢٠ ٠ ٥دا کاریان بۆ کردووە، کە زۆربەیان کۆمپانیاکانی دەستپێشخەر بوون، چونکە ساڵی ٢٠ ٠ ٩ شایەتحاڵی کڕینی ژانگ یمینگ بوو بۆکڕینی بزنسی گەڕان بەدوای خانووبەرە لە کوکسۆن کە لەوێ دەستی بە 99fang.com کردووە، هەروەها لە ساڵی ٢٠ ١١ بەڕێوەبەرێکیجێبەجێکاری بۆ سایتەکە دەستنیشان کرد بۆ ئەوەی خۆی تەرخان بکات بۆ دامەزراندنی (ByteDance).
وەک ژانگ یمین لە ساڵی ٢٠ ١١دا تێبینی ئەوەی کرد کە زۆرێک لە بەکارهێنەران کۆمپیوتەرەکانیان بۆ مۆبایلە زیرەکەکان لادەبەن، لەوماوەیەدا سناپچات دەستیکرد بە بەدەستهێنانی ناوبانگ لەنێو بینەرانی هەرزەکاردا لە
زۆرێک لە وڵاتان.
ژانگ یمینگ ویستویەتی پلاتفۆرمێک دروست بکات کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات، جیا لە بزوێنەری گەڕانی چینی (Baidu)، چونکەیەکەم بەرهەم کە لەگەڵ ئەم دیدەدا هاوتەریب بوو پلاتفۆرمێکی هەواڵ بوو بە ناوی Toutiao.
ژانگ بە سەیرکردنی ناوبانگی ئەپەکانی وەک سناپچات، دەستیکرد بە پەرەپێدانی ئەپێک کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڤیدیۆی کورتی لێوهاوسەنگکردن و کۆمیدی و بەهرە دروست بکەن، بە ئامانجی سەرقاڵکردنی بینەری گەنج، زیرەکی دەستکردی لەخۆگرت بۆ پێشنیارکردنیناوەڕۆکی هاوشێوە بۆ بەکارهێنەران بە پشت بەستن بە ئارەزوو و گەڕانەکانیان، ئەپەکە لە ماوەی ٢٠ ٠ ڕۆژدا پەرەی پێدراوە، وە بۆ یەکەمجارلە ژێر ناوی (Douyin) لە چین لە مانگی ئەیلولی ٢٠ ١٦ خراوەتە بازاڕەوە، و لە ماوەی یەک ساڵدا ١٠ ٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەبووە، زیاترلە ملیارێک بەکارهێنەری هەبووە ئەم هەنگاوە وای لە (ژانگ یمینگ) کرد کە کار لەسەر خستنەبازاڕی بەرنامەکە بکات لە ئاستی جیهانیدا.
لە ساڵی ٢٠ ١٧ ئەپڵیکەیشنی (تیک تۆک) لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئاسیا و ئەمریکا خرایە بازاڕەوە، ئەوەیجێگای سەرنجە داتای ئەپڵیکەیشنی (تیک تۆک) لە دەرەوەی چین هەڵدەگیرێت.
لە ماوەی دوو مانگدا لە دوای دەستپێکردنی تیک تۆک، بایتدانس یەک ملیار دۆلاری خەرج کرد بۆ کڕینی کۆمپانیای Musical.ly کەکۆمپانیایەکی دەستپێشخەرییە و بنکەکەی لە شاری شەنگەهایە، بۆ ئەوەی سوود لە بنکەی بەکارهێنەری گەنجی پلاتفۆرمەکە وەربگرێت، لەمانگی ئابی ٢٠ ١٨دا تیک تۆک لەگەڵ Musical.ly یەکگرت. Musical.ly) بۆ دروستکردنی گەورەتر کۆمەڵگەی ڤیدیۆیی کە ئەکاونت وداتاکانیان تێکەڵ کردووە بۆ یەک ئەپ (تیک تۆک).
لانە عەزیز حەمە