ڕوونکردنەوە سەبارەت بە دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان
ڕوونکردنەوە سەبارەت بە دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان
د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، بۆ مێدیاکان ڕایگه‌یاند: رۆژی 18ی 11 له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ده‌ستینشان کراوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و که‌متر له 6 مانگ ماوه، دوای گفتوگۆ و ڕێککه‌وتنی نێوان فراکسیۆن بۆ کاراکردنه‌وه‌یکۆمسیۆن، زۆر داواشمان کرد لیژنه‌ی یاسایی کۆبوونه‌وه‌ی خۆی بکا، تا پێشنیازه‌کانی بداته ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان، تا له‌گه‌ڵکاراکردنی کۆمسیۆن، هه‌مواری یاساکانیش بخاته ناو به‌رنامه‌ی کار و ڕێککه‌وتنه سیاسییه‌ی له‌سه‌ر چواربازنه‌یی و تۆماری بایۆمه‌تری وئامار، به هاوبه‌شی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ.
وتیشی: ئێمه ئه‌مڕۆش ئاماده‌ین، دانیشتنه‌که بخه‌ینه سبه‌ی بۆ ئه‌و به‌رنامانه‌ی باسمان کرد، به مه‌رجێک ئێستا سه‌رۆکی په‌رله‌مان ڕایبگه‌یه‌نێکه دانیشتنی په‌رله‌مان به هه‌مان به‌رنامه‌ی کاری که دیاری کراوه بۆ سبه‌ینێیه. به زیادکردنی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له پۆسته‌کانی حکوومه‌ت وپه‌رله‌مان پێویست ده‌کات. خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌میش بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئه‌م کارانه بۆ ئه‌وه‌یه قه‌واره‌ی ده‌ستوورییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان پارێزراو بێ، چونکه هیچ روون نییه دادگای فیدڕاڵیله رۆژانی داهاتوو چ بڕیارێک ده‌دات.