ئایا فارسەکان ئامادەیە ناوەکە بۆ زاگرۆزلاند، یا *مادستان* یا ویلایەتە یەکگرتووەکانی نەتەوەکانی زاگرۆس بگۆڕن?
ئایا فارسەکان ئامادەیە ناوەکە بۆ زاگرۆزلاند، یا *مادستان* یا ویلایەتە یەکگرتووەکانی نەتەوەکانی زاگرۆس بگۆڕن?
عارف باوەجانی
بەداخەوە هەمیشە وا فێرکراوین و لە زانستگەکان وا تۆمارکراوە کە قسەی مێژوونووسانی فارس لە سەر ئەو جوگرافیا بە زۆر پێکەوەلکێندراوە ڕاستە، چونکە گوایە ئەوان چەندین جۆر حکوومەتیان لە مێژوودا هەبووە، بەڵام کاتێک بۆ بنج وبنەوانی مێژوو دەگەڕێینەوە، دەبینینزنجیرە حوکمڕانییەکانی پاش یەکەمین حکوومەت و دەسەڵاتی دێرینی کوردی *ماد* بۆ سەرەوە، تا سەدەی ١٩ بەشی زۆر شۆڕشیویلایەتی و دەسەڵاتەکان هەرێمی و ناوچەیی بووە. واتە هەر نەتەوەیەک بە جۆرێک دەسەڵاتی خۆی بەڕێوە بردووە. بەو شێوە لە مێژوویدزراودا زیانمان پێگەیشتووە. ئێمەی کورد و زۆربەی نەتەوەکانی دیکەش، زۆرینەی مافە دیرۆکی و پێگەی گرنگی نەتەوەیی خۆمان لێ لەدەستداوە، ئەوەش بۆتە هۆکاری ئەوەی لە ئاست جیهانیشدا نەتوانین وەک نەتەوەییەکی جیاوازتر لە فارس خۆمان بناسێنین و پێناسەبکەین.
مرخی فارسەکان بۆ مانەوەیان وەک حاکمی هەمیشەیی بە سەر نەتەوەکانی دیکە، بە هەر ناوێک بووبێ، ئەگەر بۆ مانەوەیان بە ئەرک وپێویستیشی بزانن، بێگومان کارێکی زیرەکانەیە و بۆ بەرژەوەندی خۆیان درێژەی پێدەدەن، بەڵام بەواتایەکی دیکە، واتە لە ماف و مێژووینەتەوەی دەیکە دەدزن، هەر بەو شێوازەوە زۆر گرنگە ئێمەی ماف و مێژوو دزراویش لەوانەوە فێربین کە چۆن بۆ مانەوەی خۆمان زانستیانەکەڵک وەرگرین.
پرسیار ئەوەیە، بۆچی لەوەتی ئێمەی بندەست هەین، هەمیشە پێشنارمان بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان بە وان گەیاندووە? لە وەڵامدا بە کوشتن وڕەشەکوژی و خاپوور کردنی وەڵامیان داوینتەوە. لە لایەکی دیکەوە، بۆ مەبەستی پاراستنی ئەو بە ناو یەکپارچەییەی ئەوان و پێشاندانینیازپاکیان، ئایا فارسەکان ئامادەن ناوەکە بۆ مادستان یا زاگرۆزلاند یا ویلایەتە یەکگرتووەکانی نەتەوەکانی زاگرۆس بگۆڕن?.
تا بۆ چاودێرانی نێونەتەوەییش ڕوونببێتەوە، ئەوانەی قسە لە پاراستنی یەکپارچەیی ئەو سنوورە داڕێژراوە دەکەن، بە دوور لە هەستیدەمارگرژی و ڕەگەزپەرەستی فارسیسزم، واتە بۆ نیازپاکی پێکەوە ژیان ئەو شێوازە ناو گۆڕینە پەسەند بکەنØ› بۆ ئەوەی هەموو لایەک بەکردەوە لە ناو ئەو سنوورەدا خۆیان بە خاوەنی ئەو جوگرافیا هاوبەشە بزانن.
ڕاستییەکەی بە درێژایی ئەو ماوەیە، هەم نەتەوەی کورد و هەمیش نەتەوەکانی دیکە، هەر کاتێک باسیان لە مافەکانیان کرد بێت،فەرمانڕەوایانی فارسی سەردەست نەک گوێیان لە خواست و داخوازییەکانیان نەگرتووە، بەڵکو بە ئاگر و ئاسن، بە هێرش و پەلاماردانڕووبەڕوویان بوونەتەوە، سەرەڕای ئەوەش دەیان تۆمەتی نادروستی وەک بەڕێوەبەرانی پیلانی دەرەکیان وەپاڵ خستوون.