زیمبابۆی زیاتر لە چوار هەزار زیندانی بە لێبوردنی سەرۆکایەتی ئازاد دەکات
زیمبابۆی زیاتر لە چوار هەزار زیندانی بە لێبوردنی سەرۆکایەتی ئازاد دەکات
دەسەڵاتدارانی زیمبابۆی چوار هەزار و 270 زیندانییان ئازاد کرد کە سەرەتای ئەم مانگە پێش هەڵبژاردنە گشتییەکان لەلایەن ئیمێرسۆنمنانگاگوا سەرۆک کۆماری زیمبابۆی بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆدەرچووبوو
وە سەرۆکی وڵاتەکە مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند - لە ڕۆژی سەربەخۆیی زیمبابۆی - کە لە هەندێک زیندانی کە بە تاوانی بچووک سزا دراونخۆش دەبێت.
ئێدسۆن چیهوتا، سەرۆکی کۆمەڵەی ڕاگرتن و چاکسازی لە تاوانەکانی زیمبابۆی، کە ڕێکخراوێکە کاردەکات بۆ چاکسازی و دووبارەتێکەڵکردنی زیندانییەکان بۆ کۆمەڵگا، ڕایگەیاندووە، زۆرێک لەو زیندانیانەی ئازادکراون قوربانیی هەژارییەکی زۆر بوون و تاوانیانئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن.
دوایین لێبوردنی زیندانییەکان لە زیمبابۆی ساڵی ٢٠ ٢٠ بوو، کاتێک سەرۆکی وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە لە کاتی پەتای جیهانی کۆڤید-١٩داقەرەباڵغی زیندانەکان کەم بکرێتەوە.