شێخ دهڵی دڵمان لای کەس و کاری قوربانیەکانی تەقینەوەکەی شاری دهۆکی خۆشەویستە
دڵمان لای کەس و کاری قوربانیەکانی تەقینەوەکەی شاری دهۆکی خۆشەویستە، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەس و کاریان دەکەم،هیوای زوو چاکبوونەوە بۆبریندارەکان دەخوازم.
دووپاتی دەکەمەوە، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار لێکۆڵینەوەی جدی بکات لەم رووداوانە و چاودێری وردی ئەو کۆمپانیایانە بکات کە کار لەسەردانانی سیستەمی غاز دەکەن، تا چیتر هاوڵاتیان نەبنە قوربانی و رووداوی لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوە.