مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەکانی کوردستان دەکەم
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەکانی کوردستان دەکەم و لەم رۆژەدا داواکارم خوای گەورە تەمەن درێژی بکات‌و ئێمەش لە ئاست متمانەی جەنابی سەرۆک بین.
لە پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "ئەمڕۆ 61 ساڵە جەنابی سەرۆک بارزانی لە رێگەی رزگاری وئازادیخوازی کوردستان پێشمەرگەیە. پیرۆزبایی لە جەنابیان و پێشمەرگەکانی کوردستان دەکەم. لەم رۆژەدا داواکارم خوای گەورە تەمەندرێژی بکات و ئێمەش لە ئاست متمانەی جەنابی سەرۆک بین".
سەرۆک مەسعود بارزانی، له 20ی ئایاری ساڵی 1962 وه‌کو بچووکترین پێشمه‌رگه له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه به‌شداری له شۆڕشی ئه‌یلوولداکردووە، له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا سه‌رکردایه‌تی و رۆڵی باڵای له نووسینه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌ستکه‌وت و داستانی مێژوویی و به‌ناوبانگیکوردستاندا هه‌بووه.
سەرۆک بارزانی، بەدرێژایی تەمەنی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەو پێشمەرگەیەکی کوردستانە و ئەمپلەیەشی لەلا لە هەموو پۆست و پلەیەک گەورەتره، چه‌ندینجاریش دووپاتیکردووه‌ته‌وه، له‌ژیانی ئه‌ودا 20ی ئایار یادەوەرییەکی پرشنگدارە وپەیوەندیکردنی بە ریزەکانی پێشمەرگە هەمیشە سەرچاوەی گەورەترین شانازیی بووە.