پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوە بۆ دوو پرۆژە یاسایەک دەکات
پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوە بۆ دوو پرۆژە یاسایەک دەکات
پەرلەمانی کوردستان رۆژی دووشەممە 22/5/2023، کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک دەکات و دەنگ له‌سه‌رداواکاریی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ژمارەیەک پەرلەمانتار دەدات.
بەگوێر بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کۆبوونەوەکە دوو تەوەری سەرەکی لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە:.
یەکەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواکاریی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ئەم ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە لە ئەندامیەتیی پەرلەمان، به‌پێیحوکمی خاڵی (1، 2) له بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (25) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان:
١ - عەبدولستار مەجید قادر.
٢- عوسمان عەلی سمایل.
٣ - بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
٤ - موسلم عەبدوڵڵا ر‌سوڵ.
٥ - هەورامان حەمەشەریف حەمە رەشید.
٦ - رووپاک ئەحمەد رەحمان.
٧ - عومر عەبدوڵڵا فەتاح.
دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوکمی مادده‌کانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانیکوردستان.
1- پڕۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆر ژمارە (39)ی ساڵی 2015 فیدراڵی لەهەرێمی کوردستان-عێراق).
2 - پڕۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی عێراقی، ژمارە (76)ی ساڵی 2012ی هەموارکراو لەهەرێمی کوردستان-عێراق).