کۆبوونهوهی بهشی ههڵبژاردنی پارتی و یهکێتی لە پهرلهمان دهستیپێکرد
کۆبوونهوهی بهشی ههڵبژاردنی پارتی و یهکێتی لە پهرلهمان دهستیپێکرد
دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە پەرلەمان کۆبوونەوە، بە چاودێری سەرۆکی پەرلەمان و حێگرەکەی.
دەزگای هەڵبژاردنی پارتیو یەکێتیی لەناو تەلاری پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان لەبارەی پرسی هەڵبژاردن، ئەمە یەکەم هەنگاوی ئامادەکارییە بۆهەڵبژاردن لەدوای ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتیو یەکێتییو گەڕانەوەی تیمی یەکێتیی بۆ ناو کۆبونەوەکانی ئەنجومەنیوەزیران.
کۆبوونەوەکە بە چاودێری رێواز فایەق سەرۆکی پەرەلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە.
وەفدی یەکێتی بریتیە لە:
- رزگار حاجی حەمە- بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی
- زیاد جەبار- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان
وەفدی پارتی بریتیە لە:
- رێبوار یەڵدا- سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی
- زانا مەلا خالید- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان