ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ئەمریکا پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی دەکەین بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئەمریکا پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی دەکەین بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
Rudaw24

ئەمریکا پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی دەکەین بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی دەکەین بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان،

 

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ئەمڕۆ دوشەممە لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، "پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی دەکەین بۆئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسە گرنگەکان گەیشتنە ڕێککەوتن".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانینە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر کارەلەپێشینە هاوبەشەکانمان بۆ پێشخستنی زیاتری ئەم بەرەوپێشچونە".

 

دوێنێ یەکشەممە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو، یەکەمین کۆبونەوە بو لە دوای زیاتر لە حەوت مانگ کەقوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی یەکێتی تیایدا بەشداربون، دوای ئەوەی هەفتەی رابردو گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی خاوبونەوە ومەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆبونەوە.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، بە کۆی دەنگ بڕیاردراوە بە ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی لە سەرتاسەری هەرێم، لە ڕێگای(بەناوەندییکردنی داهات و سیولە وخەرجی و موچە) بێت، بۆ ئەو مەبەستەش، بڕیاردرا، بە ڕێکخستنەوەی سەرجەم سەرچاوەکانی داهات لەبانکەکان و گەنجینەکان و دەرواز سنورییەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکانی باج و رسومات بە مەبەستی پاراستنی داهاتی گشتی و هەروەهابەیەکەوەبەستنیان لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلکترۆنی.

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بڕیاردراØ› ئەولەویەت لە خەرجییەکان بدرێت بە موچە وەک خەرجی سیادی لەسەرتاسەری هەرێم، بۆ خەرجیەکانیدیکەی جگە لە موچەش، پێویستە بە میکانیزم وڕێکاریی گونجاو و بە شێوازێکی دادپەروەرانە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوانی هەرپارێزگا وئیدارەیەکی سەربەخۆ، خەرجییەکان ئەنجام بدرێت.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، بۆ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانەش، سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران ، سەرپشککرانبۆ دانانی میکانیزمی پێویست بۆ پشتیوانی وەزارەت و لایەنە ڕاسپێردراوەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە.


1 ساڵ و 6 مانگ و 8 ڕۆژ و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریکا پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی دەکەین بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئەمریکا پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی دەکەین بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)