بافڵ تاڵەبانی: مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگە جیاوازەکانی گەلی کورددا، پێشەنگبوون
بافڵ تاڵەبانی: مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگە جیاوازەکانی گەلی کورددا، پێشەنگبوون
دەقی پەیامەی بافڵ تاڵەبانی:
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی مامۆستایانی کوردستان، سەرۆک وئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم.
مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگە جیاوازەکانی گەلی کورددا، پێشەنگبوون لە پێگەیاندنی نەوە جیاوازەکانی کوردستان و لەشۆڕش و خەباتی چەکداریشدا، قارەمان و تێکۆشەر بوون. لەم یادە مێژووییەدا سڵاو و پێزانینی زۆرمان بۆ هەموو ئەو مامۆستا جوامێرانەدەنێرین کە سەرباری هەموو قۆناغە سەختەکان، پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنیان پشتگوێ نەخست و لە خەمی نەوەی دواڕۆژی گەلەکەماندابوون.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە پشتیوان و داکۆکیکاری مامۆستایان بووە و لەم ئەرکە نیشتمانییەشی بەردەوام دەبێت. بۆ ساڵینوێی کارکردنتان هاوکار و هەماهەنگ دەبین لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایان. ئێوەن نموونەی کوردستان و ئێمەین بەرامبەر هەوڵ وماندووبوونتان وەفادار دەبین.
شاد و سەرفرازبن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان