ئاسایشی ئەمریکا ژمارەی پەنابەرانی سنووری باشووری ئەمریکا ئاشکرا دەکات
ئاسایشی ئەمریکا ژمارەی پەنابەرانی سنووری باشووری ئەمریکا ئاشکرا دەکات
ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی دەوریەی سنوورەکان لە ڕۆژانی دوایتەواوبوونی تایتڵی 42، سیاسەتێک کە لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە جێبەجێکرابوو، بە ڕێژەی 50% دابەزینی هەوڵی چوونە ژوورەوەی پەنابەران لە سنووری باشوور ڕاگەیاند ڕێگەی بە دەسەڵاتداران دا توانای دەرکردنی خێرای پەناخوازانیانهەبێت
مایۆرکاس وتی: "لە ڕاستیدا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دەوریەی سنووری ئەمریکا نزیکەی 50% کەمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە لەژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر سنووری باشووری ئێمە ڕووبەڕوویان بووەتەوە بە بەراورد بەو ژمارانەی کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەداڕوویانداوە." نیوەی شەوی پێنجشەممە."
مایۆرکاس ڕەتیکردەوە ئەو سیاسەتەی کۆچبەری کە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیڕەوی لێدەکات، هاوتای سیاسەتی ترەمپ بێت،ڕوونیشیکردەوە، ئەو کۆچبەرانەی بۆ ئەمەریکا هەوڵی مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی دیکە نەداوە، پێویستیان بە "بەڵگەی باڵاتر" دەبێت بۆئەوەی بتوانن مافی پەنابەری لە ئەمریکا بەدەستبهێنن ، جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی ئیدارەی بایدن "قەدەغەکردنی پەنابەری نییە".
شایانی باسە، یاسای "ناونیشانی 42" هەفتەی ڕابردوو بەسەرچوو، ئەمەش نیگەرانی لای یاسادانەران و بەرپرسانی شەپۆلێکیکۆچبەرانی ئەودیوی سنووری ئەمریکای لێکەوتەوە، بەڵام بەرپرسان ڕایانگەیاند، هێشتا گۆڕانکارییان لە ئاستی کۆچبەراندا نەبینیوە لە چەندکاتژمێرەکانی دوای ئەوە بایدن خۆی بۆ ئەم لێشاوە ئەگەرییە ئامادە کردووە بە زیادکردنی سەرچاوەکانی هێزی سنووری، لەنێویاندا 24 هەزار کارمەندی ئەمنی، بۆ ئەوێ