هێشتا برینی کارەساتەکەی سلێمانیمان لەدڵەو بەداخەوە ئەمجارە کارەساتیتەقینەوەی غازی لەدهۆک هاتەسەر و هاوخهمتین.
قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆک وهزیرانی ههرێم رایگهیاند، هێشتا برینی کارەساتەکەی سلێمانیمان لەدڵەو بەداخەوە ئەمجارە کارەساتیتەقینەوەی غازی لەدهۆک هاتەسەر و هاوخهمتین.
شەوی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی غازی شلەوە لە بەشە ناوخۆییەکی دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسیش بریندار بوون، قوبادتاڵهبانی، جێگری سهرۆک وهزیرانی ههرێم رایگهیاند: "هێشتا برینی کارەساتەکەی سلێمانیمان لەدڵەو بەداخەوە ئەمجارە کارەساتیتەقینەوەی غاز لەدهۆک هاتەسەر، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی چەند کەسێک و بریندار بوونی ژمارەیەکیتر".
ئهوهشی وتووه: "بەهەشت شوێنی کۆچکردوان بێت و هیوای زوو چاکبونەوەش بۆ بریندارانی ئەم رووداوە ناخهەژێنە دەخوازم".
شەوی رابردوو، لە یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی دهۆک بەهۆی لێچوون لە تانکییەکی غازی شل تەقینەوە رویداو بەهۆیەوە چوار کەسگیانیانلەدەستدا و 33 کەسی دیکە بریندار بوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەمە دووەم رووداوی تەقینەوەیە بەهۆی لێچوونی سیستمی غازەوە و لە سلێمانیش بەهەمان هۆکار ماڵێک تەقیەوە و 15 کەس گیانیان لەدەستدا کە چواریان ئەندامی یەک خێزان بوون و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.