‎رەجەب تە٠Šب ئەردۆغان و هاوسەرەکەی دەنگ٠Šاندا
رەجەب تە٠Šب ئەردۆغان و هاوسەرەکەی دەنگ٠Šاندا
پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی ٢٨هەمینی پەرلەمان و ١٣هەمینی سەرۆک کۆمار لە باکوری کوردستان و تورکیا دەستیپێکرد و تاسەعات ٥:٠ ٠ ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش هاوڵاتیان لەرێگەی ١٠ ٩٤ بنکەی دەنگدانەوە دەتوانن دەنگ بدەن.
لە سەعات ٨:٠ ٠ ـی بەیانی ئەمڕۆوە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا دەستیپێکردووە و ئێستاش پرۆسەیدەنگدان بەردەوامە، لە هەڵبژاردنەکەدا ٦٠ ملیۆن و ٦٩٧ هەزار و ٨٤٣ کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش چوار ملیۆن و ٩٠ ٤هەزار و ٦٧٢ کەس یەکەمجارە دەنگ دەدەن.
دەنگدەرانی تورکیا ئەمڕۆ کاتێک دەچنەسەر سندوقەکانی دەنگدان، دوو دەنگ دەدەن یەکەمیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە کە سێکاندید رکابەری دەکەن، دووەمیشیان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانە کە زیاتر لە ٢٤ حزب ناویان لەسەر کارتی دەنگدان هەیە وکێبەرکێ لەسەر ٦٠ ٠ کورسی پەرلەمان دەکەن.
ئەگەر لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا هیچ کام لە کاندیدەکان ٥٠ ٠ªی دەنگەکان زیاتری بەدەستنەهێنا، ئەو کاتە ئەو دووکاندیدەی کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە، دەچنەگەڕی دووەم و رۆژی ٢٨ی ئایار هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دووبارە دەکرێتەوە.
سەرەکیترین هاوپەیمانییەکانی تورکیاش بریتین لە هاوپەیمانی کۆمار کە پێکهاتووە لە (ئاکپارتی، مەهەپە، هوداپار، پارتی یەکێتیی مەزن وپارتی یەنیدەن رەفاهـ) و کاندیدەکەشیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغانە، هاوپەیمانی میلـلەتیش کە پێکهاتوون لەپارتەکانی (جەهەپە، ئیی پارتی، سەعادەت، ئاییندە، دەڤا و پارتی دیموکرات) کاندیدەکەیان بۆ سەرۆکایەتی کەمال کڵیچدارئۆغلۆیە،هاوپەیمانی رەنج و ئازادیش کە پێکهاتووە لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتی سەوزی چەپ (یەسە) و پارتی کرێکارانی تورکیا،کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نییە و پشتیوانی لە کەمال کڵیچدارئۆغلۆ دەکات.