باڵیۆزی ڕووسیا: لەندەن مووشەکی گەیاندە کیێڤ بۆ ئەوەی شارەکانی ڕووسیا بۆردومان بکات
باڵیۆزی ڕووسیا: لەندەن مووشەکی گەیاندە کیێڤ بۆ ئەوەی شارەکانی ڕووسیا بۆردومان بکات
ئاندرێ کێلین باڵیۆزی ڕووسیا لە لەندەن، بەریتانیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە مووشەکی کروز مەودای دووری گەیاندووەتە کیێڤ، بۆ ئەوەیبتوانن هێرش بکەنە سەر شارەکانی ڕووسیا، لەنێویاندا کریمیا.
دەشڵێت "ئەمە پەرەسەندنێکی گەورەی ململانێکانە و فراوانکردنی ناوچەی شەڕە، بۆ ئێمەش ڕوونە کە هەنگاوی ئێستا لەلایەن لەندەنەوەدەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی کیێڤ بتوانێت هێرش بکاتە سەر شار و گوندەکانی ڕووسیا، لەنێویاندا ناوچەی کریمیا و پەشیمانین". کە شانشینییەکگرتوو کە هیچ پەیوەندییەکی بەم ململانێیەوە نییە، سەرەڕای ئەوەش ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕێت لە درێژبوونەوە و پەرەسەندنیدا"، لەندەن بەتەواوی بەرپرسیار دەکات لە دەرئەنجامەکانی ئەم هەنگاوە.
پێشتریش بێن واڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا گواستنەوەی مووشەکی باڵدار "Storm Shadow"ی بۆ کیێڤ ڕاگەیاندبوو، کە مەوداینێوانیان 250-300 کیلۆمەتر دەبێت.