پۆلیسی پاکستان لە کاتی دادگاییکردنی عمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، گردبوونەوە قەدەغە دەکات
پۆلیسی پاکستان لە کاتی دادگاییکردنی عمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، گردبوونەوە قەدەغە دەکات
پۆلیسی پاکستان فەرمانی بەپەلەی قەدەغەکردنی کۆبوونەوەکانی سەپاند، لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت لایەنگرانی عمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان ڕۆژی هەینی لە ئیسلام ئابادی پایتەخت ڕێپێوان بکەن، لە کاتێکدا خان ئامادە دەبێت لە دادگا بۆ دانیشتن.
کەناڵی نیوز ڕادیۆی ئاسیا لە بولیتینی زمانی ئینگلیزی خۆیدا لە سەر پارتی تەحریقی ئینسافی پاکستانی خان بڵاویکردەوە، هەزارانپاکستانی ئاشتیخواز لە سەرانسەری وڵاتەوە لە ئیسلام ئابادی پایتەخت کۆدەبنەوە، وەک هاوسۆزی لەگەڵ ڕێبەرەکەیان.
ڕادیۆکە ئاماژەی بەوەشکردووە، خان، تەمەن ٧٠ ساڵ، کاتژمێر ١١ی بەیانی بەکاتی ناوخۆ، لەبەردەم دادگای باڵای ئیسلام ئاباد ئامادەدەبێت بۆ دانیشتنی تانەدان لەسەر دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دژی.
دەسەڵاتداران بەهۆی دۆسیەیەکی ساختەکاری لە زەوی، سەرۆکی "بزووتنەوەی ئینساف"ی پاکستان و "عیمران خان" سەرۆک وەزیرانیپێشووی پاکستانیان دەستگیر کردبوو، ئەمەش وایکرد لایەنگرانی ئەو وڵاتە هەڵبکوتنە سەر ژمارەیەک باڵەخانەی سەربازی و سەروەت وسامانی حکومەت و ئاگریان تێبەردا.
جێگای سەرنجە کە خان ساڵی ڕابردوو لە دوای دەنگدانی پەرلەمان بۆ لێسەندنەوەی متمانە بە حکومەتەکەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و لەوکاتەوە لایەنگرانی کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی لە چەند شارێکی پاکستان خۆپیشاندان بکەن دژی حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی شەهبازشەریف، بە لەبەرچاوگرتنی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی دەسەڵات "نایاسایی"