کۆبوونەوەی بایدن لەگەڵ سەرکردەکانی کۆنگرێس سەبارەت بە سەقفی قەرزەکان بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا
کۆبوونەوەی بایدن لەگەڵ سەرکردەکانی کۆنگرێس سەبارەت بە سەقفی قەرزەکان بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەیەک کە بڕیاربوو ڕۆژی هەینی لە نێوان سەرۆکیئەمریکا و سەرکردەکانی کۆنگرێس سەبارەت بە بەرزکردنەوەی سەقفی قەرزە نیشتمانییەکان بەڕێوەبچێت، بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە.
هۆکاری ئەم دواکەوتنە ئاشکرا نەکراوە، هەروەها کێ دەستپێشخەری دواخستنی کۆبوونەوەکە بووە، هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە نوێنەرانیکۆنگرێسی ئەمریکا و ئیدارەی ئەمریکا پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی تەکنیکییان ئەنجامداوە، کە تیایدا باسیان لە پێوەرەکانی ئاڕێککەوتنی داهاتوو سەبارەت بە کێشەی بەرزکردنەوەی سەقفی قەرزەکان.
لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی ئەمریکا داوا لە کۆنگرێس دەکەن سەقفی قەرزەکان بەرزبکاتەوە کە بە ٣١.٤ تریلیۆن دۆلار دانراوە وکۆمارییەکانیش کە کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن داوای کەمکردنەوەی خەرجییە گشتیەکان دەکەن وەک مەرجێک بۆ زیادکردنیسەقفی قەرزە گشتیەکان. ئیدارەی بایدن داوا لە کۆنگرێس دەکات سەقفەکە بەرز بکاتەوە بەبێ هیچ سنووردارکردنێک.
پێشتریش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەستیکرد بە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی بەپەلە سەبارەت بە سنووری قەرزکردن بۆ ئەوەی نەتوانێتقەرز نەدات.
هاوکات، جانێت یێلن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هۆشداریدا لەوەی بەبێ بڕیاردان لەسەر قەرزی گشتی، حکومەت ناتوانێت بەردەوام بێت لەجێبەجێکردنی هەموو ئەرکەکانی، ڕەنگە تا یەکەمی حوزەیران.