ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

حوسییەکانی سەر بە ئێران هه‌‌ڕه‌شه‌یه‌کی ته‌واو مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ڕێڕه‌وه‌ ئاویه‌کان

حوسییەکانی سەر بە ئێران  هه‌‌ڕه‌شه‌یه‌کی ته‌واو مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ڕێڕه‌وه‌ ئاویه‌کان
سلێمان قه‌ڵه‌‌ڕه‌شی

هەڕەشه‌ی حوسییەکانی یه‌مه‌ن جێگای مه‌ترسین بۆ هه‌موو وڵاتان، چوونکه ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانه‌کانی سوپای پاسداران به‌کرده‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن

حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن هەڕەشەی هێرشی دەریایی زیاتر ده‌‌‌که‌‌‌ن. 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعەین نیوز لە ئیمارات، سەغیر بن عەزیز، فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی یەمەن، هۆشداریی دا کە حوسییەکان دەتوانن هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجە دەریاییەکان زیاد بکەن.

هەڕەشەکانی حوسییەکان لە دەریادا دوای ئەوە دێت کە ئێران هەفتەی ڕابردوو کەشتییەکی بازرگانی کردە ئامانج بە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی شەهید کە لە چابەهارەوە فڕیوە . ئەمە یەکەمجار نییە ئێران ئەم کارە بکات و مەترسییەکانی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕێژیم لەسەر دەریاکان لە زیادبووندایە .

هەڕەشەی میلیشیای تیرۆریستی حوسی بۆ سەر ڕێڕەوی ئاوی و کەشتیوانی نێودەوڵەتی درێژکراوەی کردەوە تیرۆریستییەکەیە کە ساڵانێک لەمەوبەر بە هەڕەشەکردن لە ژیانی یەمەنییەکان دەستیپێکردووە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی "ئەلعەین" لە زاری سەغیرەوە وتی: هەڕەشەی میلیشیای تیرۆریستی حوسییەکان بۆ سەر ڕێڕەوی ئاوی و کەشتیوانی نێودەوڵەتی درێژکراوەی کردەوە تیرۆریستییەکانییەتی کە ساڵانێک لەمەوبەر بە هەڕەشەکردن لە ژیانی خەڵکی یەمەن دەستی پێکردووە.

مەترسی ئێران، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان لە ئاوەکانی ناو یەمەن و دەوروبەری

سەرەتای ئەم مانگە، ئەمریکا ڕێگری لە بارێکی ٧٠  تۆن سووتەمەنی کرد کە بەرەو یەمەن دەچوو، کە پێدەچێت لە ئێرانەوە بۆ موشەک ڕەوانەی حوسییەکان بکرێت. سووتەمەنی مووشەکی ئێران لەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆو شاردبووەوە کە لە کەناراوەکان بوو و هیچ ئاڵایەکی نیشتمانیی هەڵنەکردبوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەستی هەبووە لە جۆرێک لە قاچاخچێتی نایاسایی. دۆزینەوەی ئەو سووتەمەنییە ئاماژەیە بۆ چالاکییە ناشرینەکانی ئێران .

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: میلیشیای حوسییەکان بە فەرمان و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ئێران هەڕەشە لە کەشتیوانی دەریایی دەکات و جەختیشی لەوە کردەوە کە زیانەکانی ئەم هەڕەشانە دەگاتە هەموو وڵاتانی ناوچەکە ئەگەر دژایەتی ئەو کردەوانەی ئێران نەکرێت.

بن عەزیز هاوپەیمانێکی سەرەکی سعودیە و ئیماراتە. ئەم لێدوانەی ناوبراو دوای ئەوە دێت کە هێزەکانی "سەقامگیریی سەربازیی میلیشیا حوسییەکانیان پووچەڵ کردەوە لەو شوێنانەی کە ڕوویان لە دەریای سوورە، هەروەها تاقیکردنەوەی مووشەکێکی دژە کەشتی بە پاڵپشتی [سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی] ئێرانی پووچەڵکردەوە". ئاماژەی بەوەشکردووە، حوسییەکان کۆنترۆڵی پارچە زەوییەکی کەناراوی لە یەمەن دەکەن کە نزیکەی 300 کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە تا دەگاتە حودەیدە.

 

 

 

 

 


2 ساڵ و 7 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حوسییەکانی سەر بە ئێران هه‌‌ڕه‌شه‌یه‌کی ته‌واو مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ڕێڕه‌وه‌ ئاویه‌کان

حوسییەکانی سەر بە ئێران هه‌‌ڕه‌شه‌یه‌کی ته‌واو مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ڕێڕه‌وه‌ ئاویه‌کان

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)