تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆو وێنەی کەسیی لەکچێک کردبوو
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆو وێنەی کەسیی لەکچێک کردبوو
لەسەر سکاڵای باوکی کچێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی کەسیی لەکچێک کردبوو و لەژێر هەڕەشەداپارەی لێوەرگرتبوو
دوای ئەوەی باوکی کچێک سکاڵای تۆمارکرد کە لەلایەن کەسێکەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ لە کچەکەی دەکرێت و چەندجارێکیش دەستدرێژی کردۆتە سەری، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕی ڕاسپارد کە بەدواداچوون ولێکۆڵینەوەی بەپەلە بکەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار.
دوای لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دەستگیربکرێت ودەستیشبگیرێت بەسەر بڕی دوو دەفتەرو 11 وەرەقەو بڕێک دیناری عیراقیدا کە تۆمەتبار لەژێر هەڕەشەدا لەکچەکەی وەرگرتبوو.
لەئێستادا تۆمەتبار (م،ج،ح لەدایکبووی 2003) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.