دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
"لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون بۆ بەرەنگاربونەوە و دەستگیرکردنی بازرگانان وبەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر، لەپێناوئارامی کوردستان و ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی هەرجۆرە ماددەیەکی هۆشبەر کە زیان بە کۆمەڵگا و ئابوری وڵاتەکەمان دەگەیەنێت، پاشوەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشیسلێمانی دو هەڵمەتی جیاوازیان ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەڵمەتی یەکەم لە 3ی ئەم مانگە و هەڵمەتی لە دوەم لە 7ی ئەم مانگە لە هەردو شاری سلێمانی و کفری ئەنجامدرانکە تیایدا سێ تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، کە یەکێکیان لە دایکبونی 1998 (خەڵکی سلێمانی) و یەکێکیدیکەیان لە دایکبوی 1994 (خەڵکی سلێمانی) و ئەو دیکەیان لەدایکبوی ساڵی 1986 (دانیشتوی کفری)یە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، تۆمەتباران بەپێی ماددەکانی (26) و (30) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیان بەردەوامە.