هیندستان و بەریتانیا مانۆڕی سەربازی هاوبەش ئەنجام دەدەن بۆ دروستکردنی پەیوەندی ئەرێنی
هیندستان و بەریتانیا مانۆڕی سەربازی هاوبەش ئەنجام دەدەن بۆ دروستکردنی پەیوەندی ئەرێنی
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بەرگری هیندستان ئەنجامدانی مەشقی سەربازی هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا ڕاگەیاند بە مەبەستیدروستکردنی پەیوەندی ئەرێنی لەنێوان هەردوو وڵات لە بواری بەرگریدا.
وە وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئەم مەشقانە پێیان دەوترێت مەشقی (جەنگاوەری ئاگیا)، و لە دەشتەکانی سالزبێریبەریتانیا بەڕێوەدەچن، و تا ١١ی ئایار بەردەوام دەبن".
وە لە بەیاننامەکەدا هاتووە: “ئەم مانۆڕانە هەر دوو ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێن، بە یەکەوە لە نێوان بەریتانیا و هیندستان ئەنجام دەدرێن، ومەشقەکانی پێشووش لە ناوچەی چۆپاتیای ویلایەتی ئۆتاراخاندی هیندستان لە ماوەی ئۆکتۆبەری ٢٠ ٢١ ئەنجامدراون”، ئاماژەیبەوەشکردووە، سەربازە هیندییەکان کە بەشداری ئەم مانۆڕانە دەکەن ئینگلیزەکان لە ٢٦ی نیساندا سواری فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانیهیندستان بوون و چەک و ئامێرەکانیان لەگەڵ خۆیان هەڵگرتبوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئامانجی ئەم مانۆڕە هاوبەشانە ئاڵوگۆڕی ئەزموون و هاندانی کار و پتەوکردنی پەیوەندیدۆستایەتی نێوان سوپای دوو وڵاتە