پۆلیسى سلێمانى لەسەر ڕووداوەکەى زانکۆى سلێمانى هاتەدەنگ
پۆلیسى سلێمانى لەسەر ڕووداوەکەى زانکۆى سلێمانى هاتەدەنگ
پۆلیسى سلێمانى لە رونکردنەوەیەکدا هۆکارى شەڕەکەى ناو زانکۆى سلێمانى بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: هێزە رەشەکە نەچووەتە ناو زانکۆىسلێمانى و ئەو هەواڵانە درون لە راستى. ئاشکراشى دەکات ئەوەى رویداوە هێرشێک بووە کە کراوەتە سەر ئەفسەرێکى پۆلیس.
پۆلیسى سلێمانى لە رونکردنەوەکەیدا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەچەند پەیجێک لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە نازانرێت سەر بە چ کەس ولایەنێکن و بە چ مەبەستێک کاردەکەن، هەواڵێکی ناڕاستیان بڵاوکردۆتەوە کە گوایە لەناو زانکۆی سلێمانیدا شەڕو ئاڵۆزیی دروستبوەو هێزیتایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (هێزە ڕەشەکە) چونەتە ناو زانکۆ، لێرەوە بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کەهێزە ڕەشەکە نەچۆتە ناو زانکۆو هیچ شوێنێکی تر.
دەشڵێت: ئەوەى رویداوە ئەوەیە کە ئەفسەرێکمان بەناوی ( نەقیب هاوژین ) میوان بووە لەزانکۆی سلێمانی و بانگهێشتکراوە بۆ ئاهەنگیدەرچونی خوێندکاران و هێرشیانکردۆتەسەری و دواتریش ڕێکارە یاساییەکان گیراونەتەبەر.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا شەڕو ئاڵۆزى دەردەکەوێت و لە هەندێ پێگەشبڵاوکراوەتەوە کە گوایە هێزێک چووەتە ناو زانکۆى سلێمانى.