جێنیفر لۆڕێنس لەگەڵ هاوسەرەکەی کوک مارۆنی لە شەقامەکانی نیویۆرک
جێنیفر لۆڕێنس لەگەڵ هاوسەرەکەی کوک مارۆنی لە شەقامەکانی نیویۆرک
جێنیفر لۆڕێنس لەم دواییانەدا دڵنیا بووە لەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەی کوک مارۆنی بە شەقامەکانی شاری نیویۆرکدا بڕۆن، وەک لە وێنەکاندادەرکەوتووە کە پێکەوەن، لۆڕێنسیش لەکاتی چوونە دەرەوەیان پێکەوە جلێکی ئاسایی تەواو ڕەشی لەبەردا بووە.
جێنیفر لۆڕێنس لەم دواییانەدا سەرقاڵی کارکردنی نوێترین پڕۆژەی خۆی بووە، نوێنەرایەتی لە فیلمی No Hard Feelings کردووە، چەندڕۆژێک لەمەوبەر لە شاری مۆنتاوک دەرکەوتووە کە دەکەوێتە شاری هامپتۆن لە شاری نیویۆرک، بە مەبەستی تەواوکردنی وێنەگرتنیدیمەنەکانی بۆ ئەو کارەی کە هەیەتی هەوڵیداوە بەم زووانە تەواوی بکات، و لۆڕێنس لە نێوان دیمەنەکاندا جلێکی وەنەوشەیی لوکس لەبەردابووە.
وە ئەستێرە نێودەوڵەتییەکە، جێنیفر لۆڕێنس، باسی لایەنی تاریکی کردبوو کاتێک لە ڕێگەی زنجیرەی The Hunger Gamesەوەئەستێرەی جیهانی بەدەستهێنا دوای ئەوەی فیلمەکە لە ساڵی ٢٠ ١٢ نمایشکرا، وەک چۆن دان بەوەدا دەنێت کە هەستی بە "کاڵا" کردووە وهەستی کۆنترۆڵکردنی لەدەستداوە، بەپێی لێدوانەکانی لە فێستیڤاڵی فیلمی لەندەن.
بەگوێرەی گۆڤاری ڤاریتی، خانمە ئەکتەرە تەمەن 32 ساڵانەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە ، "هەستم دەکرد بەتەواوی لە کۆنتڕۆڵدەرچووم".ئەستێرە نێودەوڵەتییەکە لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەسەر شانۆ لە زنجیرەی سکرین دیالۆگەکانی فێستیڤاڵی فیلمی لەندەن ئەملێدوانەی بۆ "فرانسین ستۆک" داوە.
ئا: لانە عەزیز حەمە