بەتۆمەتی سوکایەتیپێکردن و هێرشکردنە سەر ژنێک و ڤیدیۆکردنی دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
بەتۆمەتی سوکایەتیپێکردن و هێرشکردنە سەر ژنێک و ڤیدیۆکردنی دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر ژنێک و سوکایەتیپێکردنی پاشان ڤیدیۆکردنی ، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات دووتۆمەتباریان دەستگیرکرد.
دوای ئەوەی ژنێک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە موبایلەکەی لێدزراوە ، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد و دوایوەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیربکرێن و دەستبگیرێت بەسەر مۆبایلەکەیاندا .
لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بوو سەرەنجام دەرکەوت کە تۆمەتبار چەند جارێک هەستاوە بەسوکایەتیکردن و هێرشەکردنە سەر ژنەکە و لەگرتەیەکیشدا کە لەشاخی گۆیژە و لەلایەن تۆمەتباری دووەمەوە تۆمارکراوە دەرکەوتووە کە تۆمەتبار سوکایەتی بە ژنەکە دەکات و تەقەیبەسەردا دەکات .
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ش، س، ع) لەدایکبووی 1999 و (ر، ح، ق) لەدایکبووی 1997 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراونولێکۆڵینەوەکان بەردەوامە .