ئەفغانستان و پاکستان پرسەکانی ئاسایشی ناوچەکە و کاروباری پەنابەران تاوتوێ دەکەن
ئەفغانستان و پاکستان پرسەکانی ئاسایشی ناوچەکە و کاروباری پەنابەران تاوتوێ دەکەن
وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان بە وەکالەت و سەرۆکی ئەرکانی سوپای پاکستان، پرسەکانی ئاسایشی ناوچەکە و کاروباری پەنابەرانیئەفغانستان لە پاکستان تاوتوێ کرد.
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان ڕایگەیاند، بەپێی ئاژانسی هەواڵی (خاما پرێس)ی ئەفغانستان، لە میانی دیدارەکەیاندا لەپاکستان باسیان لە پرسەکانی ئاسایشی ناوچەکە، ئاسانکاری کردنی جوڵەی خەڵک لە نێوان هەردوو وڵات کردووە، و… بارودۆخیپەنابەرانی ئەفغانی لە پاکستان.
لای خۆیەوە هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی نوێکردەوە بۆ ئەوەی "بە شێوەیەکی کاریگەرانە" بەرەوڕووی ئاستەنگە هاوبەشەکانی تیرۆرو توندڕەوی ببنەوە.
هەروەها هەردوولا باسیان لە پرسێکی تری گەورەی پەنابەرانی ئەفغانی لە پاکستان کردووە، بە ملیۆنان پەنابەری ئەفغانی دەیان ساڵە لەپاکستان دەژین و نائارامیەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە وایکردووە پەنابەران نیگەرانی سەلامەتی و ئاسایشی خۆیان بکەن.
ئەو پرسانەی دیکە کە لە کۆبوونەوەکەیاندا لەلایەن هەردوو لایەنەوە تاوتوێ کران بریتی بوون لە بە فەرمیکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییە دووقۆڵییەکان بۆ بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی سنوورەکان و ئاسایشی ناوچەکە.
سەرۆکی سوپای پاکستان پابەندبوونی ئیسلام ئابادی بە ئەفغانستانێکی سەقامگیر و ئارام و ئاوەدان دووپاتکردەوە.
جێگای سەرنجە وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان بە وەکالەت لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردە سیاسییەکان و شێخەکانی پاکستان کۆبووەوە،ئێوارەی دوێنێ لە ئیسلام ئاباد، و باسیان لە بابەتگەلێک کرد کە جێگەی نیگەرانی هاوبەشن.