لە ویلایەتی کالیفۆرنیا تەقە لە ئاهەنگێکی ماڵەوە کرا، کچێک گیانی لەدەستدا و 5 کەسی دیکەش برینداربوون
لە ویلایەتی کالیفۆرنیا تەقە لە ئاهەنگێکی ماڵەوە کرا، کچێک گیانی لەدەستدا و 5 کەسی دیکەش برینداربوون
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ناوچەکە، سەرلەبەیانی شەممە لە ئاهەنگێکی ماڵەوە لە شاری چیکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا کچێکی تەمەن ١٧ساڵ گیانی لەدەستدا و پێنج کەسیش برینداربوون.
وە بەپێی هەواڵێکی ڕوسیا تودەی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چیکۆ بیلی ئالدریج ڕایگەیاندووە کە پۆلیس سەرەتا ڕەوانەی ئاهەنگێکی گەورە کراوەلە شەقامی کۆڵۆمبۆس کە چەند بلۆکێک لە کەمپی زانکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە چیکۆوە دوورە، دوای ئەوەی هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە یەکێکلە ئامادەبووان چەند گوللەیەکی تەقاندوە لە ئاهەنگێک
ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیس بۆی دەرکەوتووە کە شەڕ لە ئاهەنگەکەدا ڕوویداوە، و تۆمەتبارەکە پێش گەیشتنی پۆلیس هەڵهاتوە. ئاماژەیبەوەشکرد، دوای ئەوەی باس لەوە کرا کە دەستدرێژی جەستەیی کراوەتە سەر دوو کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
پۆلیس لە ئاهەنگەکەی شەقامی کۆڵۆمبۆس و لەوێ دەرکەوت شەش کەس تەقەیان لێکراوە، و یەکێک لە قوربانییەکان گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، قوربانییەکە کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بووە، هەروەها بەشێک لە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە،ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوەکان هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە.
ئاڵدریج ڕووداوەکەی بە "گۆشەگیر" وەسف کردووە و هیچ "مەترسییەکی بەردەوام" لەسەر نەزمی گشتی نەبووە