فیلمێکی هۆلیوود.. نیویۆرکەر وردەکارییەکان بڵاودەکاتەوە کە بۆ یەکەمجار دەگێڕدرێتەوە لەسەر چیرۆکی هەڵهاتنی شێخە لەتیفە کچیحاکمی دوبەی
فیلمێکی هۆلیوود.. نیویۆرکەر وردەکارییەکان بڵاودەکاتەوە کە بۆ یەکەمجار دەگێڕدرێتەوە لەسەر چیرۆکی هەڵهاتنی شێخە لەتیفە کچیحاکمی دوبەی
پێگەکە پشتڕاستی کردەوە کە شێخە لەتیفە پلانی هەڵهاتنی خۆی بۆ ساڵانێک بە نهێنی هێشتووەتەوە و پاسپۆرتێکی ساختەی ئێرلەندی وکیتی غەواس بەدەست هێناوە، بە ئامانجی پەنابەری لە ئەمریکا.
وەتەن - دوای نزیکەی پێنج ساڵ لە ڕووداوەکە، ماڵپەڕی "نیویۆرکەر"ی ئەمریکی گەڕایەوە بۆ باسکردنی چیرۆکی هەڵهاتنیشکستخواردووی شێخە لەتیفە بنت محەمەد بن ڕەشید، فەرمانڕەوای دوبەی و سەرۆکوەزیرانی میرنشینەکان، کە لە ساڵی 2018دائەنجامیدا .
سایتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، شێخە لەتیفە زیاتر لە نیوەی ژیانی بە دانانی پلان بۆ هەڵاتنی لە باوکی، شێخ محەمەد بن ڕەشید ئەلمەکتوم،هاوپەیمانی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا، کە بەناوبانگ بووە بە گۆڕینی دوبەی بۆ زلهێزێکی مۆدێرن، و یەکسانی جێندەری خستۆتە سەر… دڵیپلانەکەی بۆ پاڵنانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ لوتکەی سیستەمی ئابووری، جیهانی، و بەڵێنیدا "هەموو ئەو بەربەستانە لاببات کەڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە". بەڵام بۆ کچەکەی، دوبەی "زیندانێکی کراوە" بوو، کە نافەرمانی بە شێوەیەکی دڕندانە سزا دەدرا.
شێخە لەتیفا لە تەمەنی هەرزەکاریدا بە توندی لێی دراوە
بەگوێرەی ئەو پێگەیە، شێخە لەتیفا لە تەمەنی هەرزەکاریدا بەهۆی سەرپێچیکردنی باوکی بە توندی لێی دراوە، هەروەها لە تەمەنی گەورەشداڕێگری لێکراوە کە دوبەی بەجێبهێڵێت و لەلایەن پاسەوانانەوە لەژێر چاودێری بەردەوامدا هێڵراوەتەوە.
ئەشکەنجەدراوە..بۆیە لەدوای هەوڵێکی زۆر توانی هەڵبێت.