‎لاهور شێخ جەنگی بەم نزیکانە سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات
چەتۆ ساڵح لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای پارتی کە ئەمرۆ شەممە، بڵاوکراوتەوە لەبارەی ئامانجی سەردانەکانی ئەم دواییەی لاهورشێخ جەنگی بۆ لای بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی وتی"درێژکراوەی ئەو سەردانانە بون، دوای بڕیارەکەی دادگا، کە مافی هاوسەرۆکیی بەرێکاری یاسایی بۆ لاهور جەنگی گەڕاندەوە، ئەوەبو سەرەتا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد، لەم نزیکانەشدا سەردانی پارتی دیموکراتیکوردستان دەکات، هەروەها دواتریش سەردانی لایەنەکانی دیکەش دەکات.
مەبەستی سەردانەکە پیادەکردنی دەسەڵاتەکەیەتی وەک هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی، لەگەڵ جەختکردنەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا، لەبەر ئەوەی هەڵبژاردن روی گەش و جوانی هەرێمی کوردستان بوە، کە لە کاتی خۆیدا ئەنجامی داوە. لاهور جەنگی پێی وایەهیچ شتێک نابێ ببێتە پاساو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن."
چەتۆ ساڵح جەختی کردۆتەوە کە "هاوسەرۆکیی مافێکی رەوای لاهور شێخ جەنگییە، لە کۆنگرە بە دەنگی یەکەم بەدەستی هێناوە،دواجاریش لە دوای 8ی تەمموز ئەو حاڵەتە نەخوازراوە دروست بو، بەڵام لاهور جەنگی بە ڕێگایەکی یاسایی مافی خۆی وەرگرتەوە. کاتێسەردانی هەر لایەنێکیش دەکات، کەسانی پلە یەک پێشوازیی لێ دەکەن و وەک هاوسەرۆک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت."
هێمای بۆ ئەوەش کردوە کە لاهور شێخ جەنگی "پرۆژەیەکی بۆ ناوچە جێناکۆکەکان هەیە، بەو لایەنانەشی راگەیاند کە بۆیان رەوانە دەکات،تا دیراسەی بکەن."
لەبارەی سەردانکردنی پارتی لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە، چەتۆ ساڵح وتویەتی"پارتی حزبێکی سەرەکی و کاریگەرە، لە ئایندەیەکی زۆرنزیک دادەنیشن، لەو کۆبونەوانەش کە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە ئەنجامی دا، پێی وتن کە سەردانی برایانی پارتی و لایەنەکانی دیکەشدەکەین."
لەبارەی ئەوەی هیچ گفتوگۆیەکی پێشوەختە کراوە بۆ کۆبونەوە لەگەڵ پارتی? چەتۆ ساڵح وتویەتی"بەڵێ، لە ئەجێندای کاری کاک لاهورە،سەردانەکە لە هەولێر دەبێ و بەشێوەیەکی فەرمییش دەبێ و لە ئاستی باڵا کە رەنگە لەگەڵ جێگری سەرۆکی پارتی کۆببێتەوە."
لەوەڵامی ئەوەی کە ئایا "ترسی ئەوەتان نییە لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە ڕێگری لە جموجۆڵەکانی لاهور جەنگی بکرێت?" چەتۆ ساڵحوتویەتی"نە بافڵ و نە کەسی دیکە ناتوانن رێگری لێ بکەن، لاهور جەنگی ئارمگر و پشودرێژە."
International News Agency Rudaw24