ئەمیرە محەمەد حەسەن" دوای خواردنەوەی سێ قوتو "تایگەر" بێهۆشبووە و گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستی و راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە
بەگوێرەی زانیارییەکان خوێندکارێکی کچی تەمەن ١٣ ساڵ بەناوی "ئەمیرە محەمەد حەسەن" دوای خواردنەوەی سێ قوتو "تایگەر" بێهۆشبووە و گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستی و راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە
سامان یابە، وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو کچەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند:" رووداوەکە دوێنێروویداوە و تاکو ئێستا تەرمی کچەکە لە پزیشکی دادی کەرکوک ماوەتەوە، پشکنینی بۆ کراوە و رەوانەی بەغدا کراوە، چاوەڕوان دەکرێتهۆکاری گیان لە دەستدانی لە بەغدا ئاشکرا بکرێت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" تاکو ئێستا نەگەشتوینەتە ئەو ئەنجامەی کە هۆکاری گیان لە دەستدانی خواردنەوەی وزە بەخشەکان بێت یاخودهۆکارێکی دیکە "