ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "رەفتارەکانی ئێران پێچەوانەی یاسانێودەوڵەتییەکانە
ئێران لە گەرووی هورمزدا دەستی بەسەر کەشتییەکی دیکەی نەوتدا گرت، ئەوەش دەبێتە دووەم کەشتی کە ئێران لەماوەی هەفتەیەکدادەستی بەسەردا دەگرێت
بنکەی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەین رایگەیاند، فەیلەقی هێزی دەریایی ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرتووە کەئاڵای پەنەمای لەسەر بووە.
ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "رەفتارەکانی ئێران پێچەوانەی یاسانێودەوڵەتییەکانە و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدەن، بەردەوامی هەراسانکردنی کەشتییەکان لەلایەن ئێرانەوە بێ پاساو ونابەرپرسیارانەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی دەریایی و ئابووری جیهانی".
پێشتر 12 سیناتۆری ئەمریکی داوایەکیان ئاراستەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کرد کە بە کاراکردنی یاسایەک، دەزگاکانی حکومەتیئەمریکا دەستکراوە بکات بۆ ئەوەی بتوانن دەست بەسەر کەشتییە نەوتییەکانی ئێراندا بگرن.