کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی "زەرداو" لە ناحیەی جەبارە، چەند چەکدارێک تەقە لە هاووڵاتییەک دەکەن ودەیکوژن.
ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکاری ئەو رووداوە پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەیە کە پێش ماوەیەک بەهۆی ئەو کێشەیەوە سێ کەسی دیکەکوژراون و هەردوولا لەیەکتریان کوشتووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند، یەکێک لەو کەسانەی تەقەی کردووە لە ناو ناحیەی جەبارە دەستگیرکراوە و لە پۆلیسی دیالە دەستبەسەرە،هەروەها چەک و ماتۆڕسکیلەکەشیان دەستی بەسەرداگیراوە.
International News Agency Rudaw24